هەڵبژاردەکان بۆتۆ
فیگۆ وەڵامی پرسیارەکانی چێنەر دەداتەوە
شەیری بکە لە:

دەرکەوتنی فیگۆ لەگەڵ چێنەردا
ئاڤا سپۆرت
لویس فیگۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی ئیسپانی، سەردانی هەولێری پایتەختی کوردستانی کرد، لەبەرنامەیەکی تایبەتدا لەگەڵ چێنەر عەبدولقادری بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرتدا دەرکەوت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لویس فیگۆ بە کارێکی بازارگانی سەردانی شاری هەولێری کردبوو، لەم دەرفەتەدا بەڕێوەبەری ئاڤا سۆرت گفتوگۆیەکی چەند خولەکی لەگەڵ ئەنجامدا، چێنەر چەندین پرسیاری شەقامی وەرزشی کوردستانی لەم ئەستێرەیە کرد.
باکگراوند: فیگۆ یاریی بۆ یانەکانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید و ئینتەر میلان کردووە، ساڵی 2000 خەڵاتی تۆپی زێڕینی بردووەتەوە، نازناوی جامی شای ئیسپانیا و لالیگای بەدەستهێناوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی پۆرتوگال جامی جیهانی خوار 20 ساڵانی بردووەتەوە.
درێژەی ڕاپۆرت
لویس فیگۆ، ڕۆژی شەممە، 20-7-2024 سەردانی شاری هەولێری کرد، لە گفتوگۆیەکی چڕوپڕدا وەڵامی پرسیارەکانی چێنەر عەبدولقادر ی بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرتی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: فیگۆ لەسەر هاتنی بۆ کوردستان و هەولێر وەڵامی دایەوە گوتی"زۆر دڵخۆشم، ئەمە یەکەمجارمە دێمە هەولێر لە ڕێگەی ئینگۆت برۆکەرسەوە، ئەمە کۆمپانیایەکە کە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ لالیگادا، بەڵێ زۆر دڵخۆشم کە هاتوومەتە ئەم وڵاتەوە".
لە لایەکی دیکەوە: "دڵخۆشم بووم بە جامی یۆرۆ، بەڕای من پاڵەوانێتییەکی سەرکەوتوو بوو، ئێمە لە یوفا دڵمان خۆش بوو، چونکە هەموو یارییەکان و کەشی یاریگاکان بە گشتی زۆر نایاب بوو، یاریگاکان هەردەم پڕ بوون، لە کۆتاییشدا بە ڕای من باشترین هەڵبژاردە نازناوەکەی بردەوە و ئیسپانیا بە شایستەیی بردنەوەی تۆمار کرد".
مەبەستی هاتنت بۆ کوردستان چی بوو؟ لویس"زانیم کە ئینگۆت برۆکەرس لەگەڵ لالیگادا کاردەکەن و سپۆنسەری لالیگان، منیش ئەوکاتە لە ئوردن بووم، ئەم کۆمپانیایە کۆمپانیایەکی پرۆفیشناڵ و نایابە، ئیش لەسەر بازرگانی شێوازی ئۆنلاین دەکات، بەرهەمێکی نوێیان پێشکەش بە بەکارهێنەرانیان کردووە، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەم بوارانەدا کار بکەن و کاری سەربەخۆیان هەبێت، بۆ منیش هەستێکی خۆشە کە لەگەڵ ئەم جۆرە کۆمپانیایانە کار بکەم کە بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ و جددی کارەکانیان دەکەن".
تێڕوانینی فیگۆ لەسەر داهاتووی لاوان: "پێم وایە هەردەم شتێکی باشە بۆ لاوان کە ڕاستییەکان سەبارەت تۆپی پێ و ژیان و لە دارایی ببینن، لاوان داهاتووی سەرجەم وڵاتەکانن و دەبێت ئامادەبن بۆ ئەو شتانەی ڕوو دەکاتە ژیانیان".
چۆن یاریزانی بەهرەمەند دروست دەبێت؟ فیگۆ"هەردەم پێم وابووە بۆ ئەوەی یاریزانی بەهرەمەند بونیاد بنێت پێویستە پێشینەیەکی بەهێزی بۆ درووست بکەیت، باشترین شتیش بۆ سەرەتاکان ئەوەیە بەرهەمی پێشکەوتووت هەبێت بۆ ئەوەی لە لاوێتییەوە بە باشی ڕاهێنان بکات، پێویستە لاوەکان نموونەیەکی باڵای باشیان هەبێت و ڕاهێنەری بە تواناشیان لەگەڵدا بێت، بە دڵنییاوە کێبڕکێی بەهێزیشیان لەپێشدا بێت".
هۆکار چی بوو ئاستت لە لایگا بەرەو پێشەوەچوو؟ فیگۆ"کێبڕکێ کردن لەگەڵ باشترینەکاندا وا دەکات باشتر بیت، کێبڕکێ کردن لەگەڵ باشترین یانەکان وا دەکات فێری بردنەوە بیت، بۆیە وەکو یاریزان پێویستە هەردەم لەگەڵ باشترین یانەکان و باشترین یاریزانەکان پەیوەندیت هەبێت کە وادەکەن لە داهاتوودا براوە بیت، ئەوەش پاڵنەرێکت دەبێت بۆ ئەوەی نازناوی گەورە ببەیتەوە".
درێژەی قسەکانی: پێم وایە لە هەموو لایەکەوە گووشارت دێتەوە سەر، باشترین شت ئەوەی لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە خۆت ئامادە بکەیت بۆ ئەو شتانەی ڕووت تێ دەکات، لە تۆپی پێدا هەرگیز نازانیت چی ڕوودەدات، ئەگەر لە سەرەتای هەفتەکانەوە خۆت بە باشی ئامادەبکەیت ئەوا لە کاتی یارییەکاندا بەو ئاستە یاریی دەکەیت کە خۆت دەتەوێت، گووشاری یانە گەورەکان بەهێزت دەکەن بەڵام هەندێک جاریش تووشی دڵە ڕاوکێت دەکەن،، من خۆم ساتێکی تایبەت، نا ساتێکی تایبەت نا، نازانم چۆن بۆتی ڕوون بکەمەوە، چونکە مرۆڤەکان لە یەکدی جیاوازن و جیاواز خۆیان ئامادەدەکەن، بەڵام هەر وەک وتم باشترین شت ئەوەیە بە درێژایی هەفتەکە خۆی ئامادە بکەیت و بە سەخت ڕاهێنان بکەیت، چونکە دەبێت تۆپی پێ بکەیت و دەبێت هەموو شتێک لە بیر بکەیت کاتێک یاریی دەکەیت".
ئایا کریستیانۆ باشترین یاریزانی جیهانە؟ فیگۆ"یاریزانی نایابمان هەبووە لە ڕابردوودا، ئوزێبیۆ، ڕوی کۆستا و چەندین یاریزانی دیکەی نایاب، ئێستاش چەندین یاریزانی باشێ لاو هەیە، پۆرتوگال هەردەم یاریزانی زۆر باشی بەرهەم هێناوە و ئەوەش گرنگە ئەم هەموو بەهرەیە لە خزمەتی هەڵبژاردەکەدا بەکاری بهێنین بۆ ئەوەی ئەنجامی باش دەستەبەر بکەین، پێم وایە پۆرتوگال لە داهاتووشدا باش دەبێت چونکە بناغەیەکی بەهێزی بونیاد ناوە و یانەکانیش زۆ باشن، ئەوەش یارمەتی هەڵبژاردەکە دەدات".
پەیوەندیت لەگەڵ گواردیۆلاوە چۆنە؟ لویس"بەڵێ بە دڵنییایەوە هاوڕێیەتی بۆ هەتا هەتایە، ئەگەر هاورێتییەکی ڕاستەقینە بێت بۆ هەتا هەتایییە، ئەگەریش ڕاستەقینە نەبێت ئەوا باشترە بە زووترین کات کۆتایی پێبهێنیت".
کێ باڵۆندۆر دەباتەوە؟ لویس"هەردەم لیستێکی گەورەی پێشبینییەکان ئامادیە، ئەوانەی بەڕای من چانسیان زۆرە ئەوانەن کە گرنگترین نازناوەکانیان بەدەستهێناوە وەکو چامپیۆنزلیگ، خولە ناوخۆییەکان و یۆرۆی پێشوو، ئەو یاریزانانەی ئەو نازناوانەیان بەدەستهێناوە چانسیان زیاترە بۆ بردنەوەی نازناوە تاکە کەسییەکان".
کام گۆڵەت لەبیر ناکەیت؟ لویس"چامپیۆنزلیگ گرنگە، بەڵام کاتێک لەگەڵ هەڵبژاردەکەت گۆڵ تۆمار دەکەیت، بە تایبەتی ئەو گۆڵەی بەرامبەر ئینگلتەرا هەردەم لە هزر و یادما دەمێنێتەوە، بۆیە دەڵێم ئەوە گرنگترینە".
چ بیرەوەرییەکت لەگەڵ ئینتەر میلاندا هەیە؟ فیگۆ" لەو کاتەوە ئەوە هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی ساڵێکی دیکە بەردەوام بم لە ئینتەر میلان، لەو کاتەشدا ئەزموونم وەرگرتبوو لەوەی لە چەند شوێنێکدا یاریی بکەم، بۆیە دەمویست بەردەوام بم و پێم وایە ئەزمونێکی نایاب بوو، چونکە توانیمان سکودێتۆ بەدەستبێنن لە کۆتا وەرزمدا بوو بۆیە یادەوەرییەکی نایابە".

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.