هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دهۆک بەشداریی پاڵەوانێتییەکی دەرەوە دەکات
شەیری بکە لە:

هاندەرانی دهۆک
ئاڤا سپۆرت
خولی ئەستێرەکانی عێراق لەم وەرزەدا، بۆ یەکەمجار پلەی ئۆفی تێدا ئەنجامدرا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە، لەم قۆناغەدا یانەکانی خاوەن پلەی سێیەم و چوارەم و پێنجەم و شەشەم، ڕووبەڕوو دەبوونەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: یانەی زەورا خاوەن پلەی سێیەم بوو، ڕووبەڕووی دهۆکی خاوەن پلەی شەشەم بوویەوە، یانەی نەجفی خاوەن پلەی چوارەم ڕووبەڕووی زاخۆی خاوەن پلەی پێنجەم بوویەوە، براوەیان بلیتێکی پاڵەوانێتییەکی دەرەوە مسۆگەر دەکرد، دواتر دوو تیپە براوەکە بەیەکەوە یاریدەکەن.
وێنە گەورەکە: لە یاریگەی شەعب لە بەغدا یانەی دهۆك بۆ رووبەڕبوونەوەی یانەی زەورا چووە نێو یاریگە، بەڵام یاریزانانی زەورا بەهۆی كێشەی ئیداری و كارگێری بڕیارییاندا بەشداریی ئەو یارییە نەكەن و پێش یارییەكەش سەرجەم یاریزانە پیشەگەرەكانیان گەڕابوونەوە وڵاتەكانیان، بەمەش ناوبژیوان لە یاریگەی شەعب فیكەی سەركەوتنی دهۆكی لێ دا و یارییەكەی بە ئەنجامی 3 ـ 0 لە بەرژەوەندی یانە كوردستانییەكە هەژمار كرد.
لە لایەکی دیکەوە: لە یارییەكی دیكەیشدا، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە شاری بەغدا ڕووبەڕووی یانەی نەجەف بووەوە، بە درێژایی یارییەكە زاخۆ كۆنترۆڵی یارییەكەی كرد بوو مەترسییەكانی لەسەر یانەی نەجەف زیاتر بوو، بەڵام بە درێژایی 90 خولەكی یارییەكە هیچ لایەك نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن، هەردوو بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە چوونە سەر خاڵی سزا، دواجار بە لێدانی یەكلاكەرەوە و نەجەف بە سەركردایەتی سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێز یارییەكەی بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی پلەی ئۆف یانەكانی زاخۆ و زەورا ماڵئاواییان كرد، لە بەرامبەردا دهۆك و نەجەف لەسەر بڕینی بلیتێكی پاڵەوانێتیی عەرەبی رۆژی چوارشەممە لە بەغدا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
زانیاریی زیاتر: یانەی نەجەف بە پلانی بەرگری ڕووبەڕووی یانەی زاخۆ بوونەوە، لەبەرامبەردا یانەی زاخۆ توانی چەندین هێرشی مەترسیدار بخاتە سەر گۆڵی سەرهەنگ موحسین، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە بە لیهاتووی خۆی سەرجەم هێرشەکانی وەڵام دەدایەوە، ڕێگەی نەدەدا زاخۆییەکان گۆڵ تۆماربکەن.
کێشە سەرەکییەکە: ئێستا یانەی دهۆک دوای بردنەوەی لە پاڵەونێتییەکی دەرەوە بە مەبەستی گەیشن بە قۆناغێکی باشتر لە شاری بەغدا ئامادەکاریی دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە یاریزانانی یانەی دهۆک نزیکەی 75 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگردتووە.
ئاماژەکان: یانەی دهۆک بە ڕاهێنەرایەتی ئەحمەد خەلەف توانیان بگەنە قۆناغی پلەی ئۆف و دواتر بگەنە پاڵەوانێتییەکەی دەرەوە، کە گۆڕین و هێنانی ئەم ڕاهێنەرە هێزێکی زیاتری بە یانەکە بەخشی و توانیان ئەنجامی باش بۆ یانەکە دەستەبەر بکەن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.