خولی ئەستێرەکانی عێراق گۆرانکاری بەسەردادێت

خولی ئەستێرەکانی عێراق گۆرانکاری بەسەردادێت

یاریزانانی هەولێر و نەورۆز

17 تەممووز
راپۆڕت

ئاڤا سپۆرت


دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە درێژەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، دوای تەواوبوونی یەکەم وەرزی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بۆ وەرزی داهاتووچەند گۆڕانکاری و بڕیار و مەرجێکی لەسەر یانە بەشداربووەکانی خولەکە دیاریکردووە.


وێنە گەورەکە: یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، رۆژی 21ـی مانگی نۆی ئەمساڵ دەستێپدەکەن، هەر یانەیەک دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ 6 یاریزانی پیشەگەر واژۆبکات، بە مەرجێک یاریزانەکان لەو وڵاتانە بن کە هەڵبژاردەکانیان لە ریزبەندیی 90 باشترین هەڵبژاردەکانی فیفا بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بە راهێنەرانی یانە بەشدارەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دەبێت ڕاهێنەر خاوەن بڕوانامەی پڕۆی نێودەوڵەتی بێت، هەر ڕاهێنەرێک تەنیا بۆی هەیە ڕاهێنەرایەتی یەک یانە بکات لە وەرزێکدا.


پێدراوە ڕاتسەکان: دەبێت هەموو یانەکان بەشی ئەندازیارییان هەبێت و بەجوانترین شێوە یاریگەکان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بکەن، لە هەموو یاریگەکان بەشێکی تایبەتی هونەری و ئەندازیاری بوونی دەبێت کە پێشتر کارییان لە ئامادەکردنی یاریگەکانی مۆندیال کردووە، لە هەموو یارییەکانی وەرزی داهاتوو کەسێک وەک بەڕێوەبەری یارییەکان بوونی دەبێت، کە ڕاپۆرتی تایبەت لەسەر کەموکوڕی کوالێتی یاریگەکان دەداتە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق.
 
زانیاریی زیاتر: دەبێت بۆ وەرزی نوێ هەموو یاریگەکان ڕووناککەرەوەیان هەبێت، هەر یانەیەک کەموکوڕی لە یاریگەکەیدا بوونی هەبوو لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە بە بڕی 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.


باکگراوند: وەرزی ڕابردوو 20 یانە بەشداری خولی ئەستێرەکانی عێراقیان کردبوو، یانەی شورتە نازناوەکەی بردەوە، یانەکانی ئەمانە بەغدا و نەفتی وەسەت دابەزین، هەریەک لە یانەکانی هەولێر، زاخۆ، دهۆک لەگەڵ نەورۆز چوار تیپی کوردی خولەکەن.