یاریزانێکی دهۆک پەیوەندی بە یانەیەکی کوێتییەوە کرد

یاریزانێکی دهۆک پەیوەندی بە یانەیەکی کوێتییەوە کرد

پێکهاتەی دهۆک

8 تەممووز
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


عیماد لواتی هێرشبەری توونسی تەمەن 30 ساڵ، لە لایەن یانەی سالمییەی كوێتی داوا كرابوو، دواتر گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی ، یاریزانەکە ڕوویکردە ئەو یانەیە.


وێنە گەورەکە: عیماد لواتی هاوینی رابردوو لە یانەی دالكوردی سویدی بە گرێبەستێك بۆ یەك وەرزە پەیوەندی بە یانەی دهۆك كرد، بەڵام گەڕێک بەر لە کۆتاییهاتنی خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕوویکردە سالمییەی کوێتی.


زانیاریی زیاتر:  ئەم هێرشبەرە لە یەكەمین وەرزی لەگەڵ زەردپۆشەكانی دهۆك 9 گۆڵی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق تۆمار كرد.


باکگراوند:  ئەم یاریزانە پێشتر یاریی بۆ یانەكانی نەجم ساحیلی و سەفاقسی توونسی، جیونگهامی كۆریای باشوور، دالكوردی سویدی  و ژیجیانگ پرۆفیشناڵی چین كردووە.