هەڵبژاردەکان بۆتۆ
فەڕەنسا و بەلجیکا لەیارییەکی ئاگرین ڕووبەڕوو دەبنەوە
شەیری بکە لە:

پێکهاتەی فەڕەنسا
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی فەرەنسا، بەهێزترین بەربژێرە، بەڵام خراپترین ئاستی پێشکەش کردووە، تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام بە شێوەی یاریکردن نەبووە، بەڵکو بە تۆپی جێگیر و هەڵەی تیپی بەرامبەر بووە.
وێنە گەورەکە: فەڕەنسا بە 5 خاڵ گەیشتووەتە ئەم قۆناغە، دەیانەویت بۆ جاری سێیەم ببنە پاڵەوانی یۆرۆ، مباپێ و هاوڕێکانی مێژووێکی نوێ بۆ هەڵبژاردەی سێ کەلەشێرەکە بنووسنەوە، ئەمڕۆ هیچ دەرفەتێک لەبەردەم هەڵبژاردەی کەلەشێرەکان نییە جگە لە بردنەوە، بەتایبەتی هەمووان چاوەڕێن ئمباپێ بە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی دەربکەوێت و تیپەکەی بگەێنێتە قۆناغی داهاتوو.
لێدوانی فەرمی: دێدیە دێشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەلجیکا وتی: تیپی بەرامبەرمان خاوەن یاریزانی باشن، دەزانن چۆن یاریی لەگەڵ هەڵبژاردە بەهێزەکان بکەن، بەڵام ئێمەش خاەنی پێکهاتەیەکی بەهێزین یاریزانی باش لە هەڵبژاردەکەمان هەیە.
پێدراوە ڕاستەکان: فەڕەنسا لە ڕووی پێکهاتەوە هیچ گرفتێکی نییە، بەڵام دیشامپی ڕاهێنەر بە نیازە یاریی بە پلانی (4-4-2) بکات بۆ ئەوەی هاوسەنگی لەنێوان لایەنی هێرشبەری و بەرگریدا بکات.
لە لایەکی دیکەوە: بەلجیکا، کەمتر فشاری لەسەرە بۆیە لە یارییەکە باشتر دەردەکەون، بەتایبەت لە ڕووی هێرشربردنەوە، پشت بە تواناکانی دی بڕۆین و لۆکاکۆ دەبەستن، کار لەسەر هێرشی پێچەوانە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: دۆمێنیکۆ تێدیسکۆی ڕاهێنەری بەلجیکا بۆ یاریی بەرامبەر فەڕەنسا گوتی: هیوادارم کاتی یاریی دووچاری هەمان کێشەکانی یاریی ڕابردوو نەبینەوە و زووتر و لە کاتی دیاریکرا و بگەیەنە یاریگە، بۆ ئەوەی یاریزنەکان بە تەواوی کاتی پیویستیان لەبەردەستبێت بۆ خۆگەرمکردنەوە، ئێمە بۆ یارییەکە ئامادەین ، تەنها بیر لە بردنەوە دەکەینەوە.
زانیاریی زیاتر: هەردوو تیپ ئەمڕۆ بە وریاییەوە یاریدەکەن، نایانەوێت بە ئاسانی ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە بکەن، یارییەکە داخراو دەبێت، لەم جۆرە یارییانە تۆپی جێگیر خاڵی یەکلاکەرەوە دەبێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.