نهێنی خراپی ئاستی بەڕازیل چییە؟

نهێنی خراپی ئاستی بەڕازیل چییە؟

یاریزانانی بەڕازیل

25 حوزەیران
بیروڕا


ئەگەر هەڵبژاردەی بەڕازیل بە یاریزانی نێوخۆی بەشداریی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا بکات ئەنجامی لەم پێکهاتەیەی ئێستا باشتردەبێت.

بەشێک لە یاریزانە پیشەگەرەکانی ئێستای بەڕازیل بەهۆی ترسان لە پێکان، یا پاراستنی بەرژەوەندییە مادییەکانیان و لەخۆباییبوون لە یارییەکانی بەڕازیل بە ئاستی ڕاستەقینە دەرناکەون.

تەنانەت ڕاهێنەری بەڕازیل لەسەر ڤینیسیۆس دەڵێت، لە هەموو پێگەیەکی هێرشبەری تاقیمکردەوە، بەڵام بەباشی دەرنەکەوت، بۆیەش لە یارییەکە دەرمهێنا.

ئێستا هەم یاریزانەکانی بەڕازیل شایستەی پۆشینی درێسی هەڵبژاردەکە نین، هەمیش ڕاهێنەرەکە شایستەی ئەو تیپە نییە، چونکە بەو ئاستە ئەستەمە بەرامبەر پاراگوای و کۆلۆمبیا سەرکەوتن بەدەستبێنێت.