هەڵبژاردەکان بۆتۆ
لەگەڵ هەڵبژاردەی كوردستان گەشتی كردوو نەگەڕایەوە
شەیری بکە لە:

هەرێم كەلاری
ئاڤا سپۆرت
هه‌رێم بورهان، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان گه‌شتی وڵاتی سوێدی كردوو دواتر نه‌گه‌ڕایه‌وه، بۆیه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بۆ هه‌تا هه‌تا سڕی كرد.
چیرۆكە سەرەكییەكە: له 2007 هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ئاماده‌كرا تا بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ڤیڤا بكات، كه بۆ هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆكان له وڵاتی سوێد رێكخرابوو، بۆ یاریزانانی كوردستان شتێكی تازه و نوێ بوو، هه‌ستێكی خۆش بوو، وه‌ك نوێنه‌ری وڵاته و هه‌رێمی خۆت ڕوو بكەیته وڵاتێكی تر و به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌ك بكه‌یت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شتی ئه‌م هه‌ڵبژارده بۆ ئه‌و وڵاته ڕووداوێكی نه‌خوازرا و ڕوویدا، كاتێك هه‌رێم كه‌لاری له هۆتێل هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێهێشت و ڕۆیشت.
وێنە گەورەكە: كوڕه‌كه‌ی بورهان شه‌شه مانگ زووتر هه‌وڵی رۆیشتنی دابوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌ببوو، هه‌رچه‌ند ماوه‌ی (45) ڕۆژ له وڵاتی توركیا بوو، تا ده‌رفه‌تێكی بۆ بره‌خستێت و بڕوات، به‌ڵام لە پلانه‌كانی ڕۆیشتنی سه‌ركەوتوونەبوو، بۆیە گەشتەككەی لەگەڵ هەڵبژاردەی كوردستان بە باشترین دەرفەت دەزانێت.
لە لایەكی دیكەوە: دوو ڕۆژ دوای گه‌یشتنی هەڵبژارده‌ی كورستان بۆ سوێد، به‌یانی رۆژی سێیه‌م، كاتژمێر(11)، چه‌ند هاورێیه‌كی هه‌رێم له‌وڵاتی نه‌رویج به ئۆتۆمبێڵێكی خۆیان دێنه لای خزمه‌تگوزاری هۆتێله‌كه و داوای بینینی هه‌رێم ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌كه سه‌رجه‌م پاسپۆرته‌كانی یاریزانه‌كانی لای خۆی هەڵگرتبوو، به‌ڵام دیاربوو كوڕه كه‌لارییه‌كه به رێگایه‌كی دیكه بیری له خۆشاردنه‌وه ورۆیشتن له هه‌ڵبیژارده‌كه كردبووه‌وه، بۆیه كاتێ هاوڕێكانی دێن، ئه‌و له‌و كاته‌دا له ژووره‌كه‌ی خۆی ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كی بۆ دێت، پێی ده‌ڵێن، میوانت هاتووه، هه‌رێمیش وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژی به‌ختی بێت، ده‌چێته خواره‌وه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به‌ره‌وه سه‌فه‌ره نادیاره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ڕێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای پێنج كاتژمێر ڕۆیشتن ده‌گاته وڵاتی نه‌رویج و چه‌ند ڕۆژێك خۆی دەشارێتەوە، تا شاندی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له نه‌ورویج هه‌رێم په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی پله دووی ئه‌و وڵاته ده‌كات به‌ناوی(سوینداڵ سوێره)، نزیكه‌ی ساڵێك و نیو له‌م یانه‌یه یاریی ده‌كات، وه‌ك كاردانه‌وه‌یكیش فیدراسیۆنی كوردستان سزای سڕكردنی هه‌تا هه‌تای له خوله‌كانی كوردستان بۆ ده‌ركرد.
زانیاریی زیاتر: دوای نیشتەجێبوونی، هه‌رێم هه‌ست به تەنیایی و بێ كەسییەكی زۆر ده‌كات، ئه‌و به‌هه‌شته‌شی له خه‌یاڵی خۆی وێنای كردبوو، كه ئه‌گه‌ر له وڵاتێكی ده‌ره‌وه یاریی بكات، ئه‌وا ژیانی به رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام دەركەوت، ژیانی سه‌ختی ئه‌وێ بۆ كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشوان زۆر سه‌خته و ناگووزه‌رێت، بۆیه په‌شیمان ده‌بێته‌وه و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه ده‌دات.
ڕێككەوتنەكە بەم شێوەیەیە: بڕیاری گەڕانەوەیدا، بەڵام ده‌بێت هه‌موو ئه‌و سزا و كێشانه‌ی هه‌یه‌تی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بكات، بۆ ئه‌مه‌ش په‌یوندی به سەركار عه‌لی خانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌و كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كات، تا كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و بگه‌رێته‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك به‌مه‌رجی گه‌رانه‌وه و داوای لێ بووردن كردن، فیدراسیۆن ڕازی ده‌بێت سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت، بۆیه له ڕێگای ڕێكخراوی( ئای ئۆ ئێم) ڕێكار و خه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان ڕێكده‌خات و له 2009، ده‌گه‌ڕێته‌وه عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، دواجار هه‌رێم له فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌نیشێته‌وه.
باكگراوند: هەرێم لە تەمەنی 15 ساڵی 15 ساڵی له ڕیزی نایابی شێروانه یاریی ده‌كات، دواتر به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌كه‌ی له ڕیزه‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی سلیمانی، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، شێروانه، سیروانی نوێ، ئارارات، نه‌ورۆز) كردووه، له یانه نه‌رویجییه‌كه به خول جامی ئه‌م وڵاته (14) گۆڵ تۆمار ده‌كات، وه‌كو ڕاهێنه‌رله‌گه‌ڵ چه‌مچه‌ماڵ ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی پله یه‌كی كوردستان و بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و یانه‌یه ده‌گه‌ینێته ڕیزی نایابه‌كانی كوردستان، وه‌ك یاریزانیش له 2013 جامی زه‌یتونی كوردستان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌باته‌وه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.