هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە لوتكەی یۆرۆ بەیەكدەگەن
شەیری بکە لە:

یاریزانی ئیسپانیا
ئاڤا سپۆرت
ئیسپانیا و ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی یارییەكانی یۆرۆی 2024ـی ئەڵمانیا لە یارییەكی بەهێز و ئاگریندا، لە كۆمەڵەی دووەم ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یارییەكی چارەنووسسازدا، لەژێر ڕۆشنایی وچاودێری هاندەرێكی زۆری هەوادارنی هەردوولا، كوڕانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا بۆ گەیشتن بە قۆناغی شازدە بەیەكەوە یاریدەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە گەڕی یەكەمی پاڵەوانێتییەكە هەردوو هەڵبژاردە خاوەنی بردنەوەن 3 خاڵ لە هەگبەیاندا هەیە، ئێستا بەدوای گەیشتن بە قۆناغی دووەمدا دەگەڕێن، دەیانەوێت بە بردنەوە لەم یارییە زەحمەتە ڕێگای ئاسان بۆ دهاتوو هەڵبژێرن.
وێنە گەورەكە: ئیسپانییەكان بە بردنەوە گەورەكەی بەرامبەر كرواتیا زەنگی مەترسیان بۆ سەرجەم هەڵبژاردەكانی بەشدار لە یۆرۆدا لێدا، ئامادەیی تیپەكەیان بۆ بردنەوەی جامەكە ڕاگەیاند، چونكە بە ئاستێكی باش لەدەستپێكی یۆرۆ دەركەوتن.
لە لایەكی دیكەوە: لەبەرامبەردا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریی یەكەمی توانی دواكەوتنی بە گۆڵێك بەرامبەر ئەلبانیا بۆ بردنەوە بە ئەنجامی (2-1) بگۆڕێت، جارێكیتر بوون و گەورەی خۆی بە گۆێی هەموواندا بچرپێنێتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دی لافۆنتی، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە یەكێك لە بەربژێرەكانی ئەم پاڵەوانێتیە دادەنێت پێوایە خاوەن پیێكهاتەیەكی بەهێزە و پێویستە بە وردی مامەڵەیان لەگەڵ بكەن.
زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردەی ئیتالیا بە ڕاهێنەرایەتی سپالێتی بەشێوازێكی هێرشبەرانە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەكانی جیهان دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش سپالیتی باسی بەهێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیای كردوو پێیوایە ئیسپانیا تیپێكی بەهێزە، بەڵام ئەوان توانای سەركەوتنیان بەسەر ئەو هەڵبژاردەیەدا هەیە، چونكە تیپەكەی ئەو خاوەن كۆمەڵێك یاریزانی بەهێز و لاون.
باكگراوند: لە ڕابردوو 40 یارییان لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكان بەیەكەوە ئەنجامداوە، ئیسپانییەكان 13 یارییان بردووەتەوە و ئیتاڵییەكانیش 11 یاریی براوەبوونە، لە 16 یارییشدا بەرامبەربوونە، ئیسپانیا 45 گۆڵی تۆماركردووە و ئیتاڵیاش 46 گۆڵی كردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.