هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پانینكا باشترین گۆڵپارێزی جیهانی هەڵخەڵەتاند
شەیری بکە لە:

یاریزان پانینكا
ئاڤا سپۆرت
ئەڵمانیا و چیكۆسلۆڤاكیا، لە یاریی كۆتایی یۆرۆی 1976 ڕووبەڕوو بوونەوە، یاریی بە ئەنجامی (2-2) كۆتاییهات، بۆ دیاریكردنی پاڵەوانی یۆرۆ ڕوویان لە لێدانە یەكلاكەرەوەكان كرد.
چیرۆكە سەرەكییەكە: ئەڵمانیا لە لێدانەكان دواكەوت، لێدانی پێنجەم یاریزان پانینكا ، كە لە هێلی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی چیكۆسلۆڤاكیا یاریدەكرد، بۆ ئەم لێدانە دەستنیشانكرا، لە ئەگەری گۆڵ تۆماركردن دەبوونە پاڵەوان، هاندەران بە ترس و دڵڕاوكێیەكی زۆرەوە، چاودێری ئەو چركە ساتەیان دەكرد، ئایا گۆڵ تۆماردەكات.
وێنە گەورەكە: پانینكا بە بیرۆكەیەكی شێتانەوە، كە پێشووتر كەس ئەنجامی نەدابوو هاتە پێشەوە، بە قاچی ڕاستی لە ژێری تۆپەكەی داو ڕاستەوخۆ بۆ شوێنی گۆڵپارێز سیپ مایەری هاوێشت و سیپ مایەریش خۆی بۆ باڵی چەپ هەڵدا و ئەو گۆلپارێزەی هەڵخەڵەتاند و گۆڵی بردنەوەی تۆماركرد.
زانیاریی زیاتر: چیكۆسلۆڤاكیا بەم لێدانە بوونە پاڵەوانی یۆرۆ، بەڵام یەكەمجاربوو یاریزانێك بەمجۆرە پێناڵتی جێبەجێ بكات، بۆیە لەو ڕۆژەوە تا ئێستا هەر یاریزانێك بەو جۆرە پێناڵتی لێبدات بەناوی پانینكاوە ناودەبرێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.