هەولێر هەوڵی ڕزگاربوون دەدات

هەولێر هەوڵی ڕزگاربوون دەدات

یاریزانانی هەولێر

19 حوزەیران
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی هەولێر لە گەڕی 33 یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق، ئەمڕۆ میوانداریی یانەی نەفتی میسان دەكات، یارییەكە كاتژمێر(4:45) خولەكی عەسر بەڕێوەدەچێت.


وێنە گەورەكە: هەولێر بە ڕاهێنەرایەتی سەمیر بابۆ ڕووبەڕووی نەفتی میسان دەبێتەوە، سەرجەم یاریزانەكانی هەولێر بۆ ئەم یارییە ئامادەن، كوڕانی قەڵا و منارە هەوڵی بردنەوە دەدەن، چونكە دەیانەوێت خۆیان لە ڕكابەری و نزیكبوونەوە لە ناوچەی دابەزین ڕزگار بكەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەفتی میسان ئەم وەرزە دۆخی باش نییە، بە بەرگری و هێرشی پێچەوانە یاریدەكات، هیچ فشارێكیان لەسەر نییە، خۆیان لە ناوچەی مەترسیدار ڕزگار كردووە، بەڵام ئاستیان وەك ساڵانی ڕابردوو باش نییە.


زانیاریی زیاتر: یانەی هەولێر تا ئێستا خاوەنی 33 خاڵە و لە خانەی چواردەیەمی ڕیزبەندییەكە دێت، یانەی نەفتی میسانیش بە 39 خاڵ لە خانەی یازدەیەمی ڕیزبەندییەكە دێت.