هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پۆرتوگال و چیك ڕووبەڕوو دەبنەوە
شەیری بکە لە:

كریستیانۆ
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە سەركردایەتی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی چیك دەبێتەوە، پۆرتوگالی خاوەن نازناوی 2016 بەربژێڕێكی بەهێزی ئەم پاڵەوانێتییە تا هەمان سیناریۆی یۆرۆی فەرەنسا لە ئەڵمانیا دووبارە بكاتەوە.
وێنە گەورەكە: پۆرتوگال بە ڕاهێنەرایەتی مارتینێز لەم یۆریەدا لە كۆمەڵەی شەشەم ڕكابەری لەگەڵ هەڵبژاردەكانی جۆرجیا و توركیا و چیك دەكات، ئەمرۆ پۆرتوگال كاتژمێر 10 شەو لە یاریگەی ریدبۆل ئارینا ڕووبەڕووی چیك دەبێتەوە، لە 5 یاریی ڕابردووی نێوانیان تیپەكەی كریستیانۆ 4 بردنەوەی هەیە و چیكیش تەنها یەك بردنەوەی بەرامبەر پۆرتوگال بەدەستهێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردەی پۆرتوگال خاوەنی پێكهاتەیەكی تێكهەڵكێشی نێوان یاریزانی لاو بە ئەزموونە، لەسەرووی هەموویانەوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، كە شەشەم یۆرۆیە بەشداری دەكات و ڕەنگە ئەم مێژووە جارێكیتر بۆ هیچ یاریزانێك دووبارەنەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی جگە لە ڕۆناڵدۆ خاوەن چەكی بەهێزی دیكەی هێرشبەرییە لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال، لەوانە ڕافایال لیا و جواو فیلیكس، بێرناردۆ سێلڤا، گۆنزالۆ ڕامۆس، دیگۆ گۆتا، لەگەڵ ئەوانەشدا لە هێلی ناوەڕستادا خاوەن یاریزانی بەهێزی وەك بڕۆنۆ فێرناندێز و ڤیتێنیایە، لە باڵی ڕاستیدا جواو كانسیلۆی هەیە، لە دڵی بەرگریدا رۆبن دیاز و پێپێ خاوەن تەمەن 41 ساڵانی بە ئەزموونی هەیە.
هۆكارە زانراوەكان: هەموو ئەو چەكانەی لەدەستی مارتینێز و پۆرتوگالدا هەن، وایانكردووە ببن بە بەربژێرێكی بەهێزی بردنەوەی یۆرۆی ئەمساڵ بۆ دووەم جاریان لە مێژوودا كە 8 ساڵ بەر لە ئێستا پێی گەیشتن و بۆ یەكەمجار بووەنە خاوەنی یۆرۆ.
لە لایەكی دیكەوە: لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی چیك هەوڵدەدات ئەو گرێكوێریە بكاتەوە كە لەوەتەی 1996ـەوە نەیتوانیوە لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال بباتەوە، كاتێك لەو ساڵە بە ئەنجامی (3-1) یارییەكەی بردەوە هەر ئەو ساڵەش گەیشتە یاریی كۆتایی یۆرۆ و لە دوا خولەكەكانی كۆتاییدا بە گۆڵێك لە پێش بوو بەڵام ئەڵمانیا بەسەری زێڕینی بێرهۆف 2 گۆڵیان تۆماركردوو چیكیان لەبەردنەوەی نازناوەكە بێبەش كرد.
باكرگاوند: هەڵبژاردەی چیك دەیەوێت سوود لەو 4 یارییە دۆستانە ئامادەكارییەی ببینێت كە بە ئەنجامی باش براوە بووە و وەك ئامادەكاریی بۆ ئەم یۆرۆیە ئەنجامی داوە، كاتێك توانیان لە هەڵبژاردەكانی نەرویج و ئەرمینیا و ماڵتا و مەسەدۆنیا بباتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.