بەلجیكا و سلۆڤاكیا ڕووبەڕوو دەبنەوە

بەلجیكا و سلۆڤاكیا ڕووبەڕوو دەبنەوە

یاریزانانی بەلجیكا

17 حوزەیران
راپۆڕت

ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی بەلجیكا لەمیانەی یارییەكانی یۆرۆی 2024دا هەڵبژاردەی لە كۆمەڵەی پێنجەم ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سلۆڤاكیا دەبێتەوە، هەڵبژاردەی بەلجیكا هیواخوازە پارێزگاری لەو زنجیرە ئەنجامە باشەی بكات، كە 15 یارییە تووشی هیچ دۆڕانێك نەهاتووە، جگە لەوەش دەیەوێت ئەو ڕووداوە نەگریسەی مۆندیالی قەتەڕی بەسەردا دووبارە نەبێتەوە كاتێك لە قۆناغی كۆمەڵەكان دوورخرایەوە.


وێنە گەورەكە: بەلجیكا بە ڕاهێنەرایەتی تێدیسكا كە لە فێبرایەری ساڵی ڕابردوو ئەركی ڕاهینەرایەتی هەڵبژاردەكەی وەرگرتووە، گۆڕانكاری لە پێكهاتەی تپەكەی كردووە و چەند یاریزانێكی تازە هێناوەتە نێو هەڵبژاردەكە، ئەمەش هێزی زیاتری بە تیپەكە داوە و شوێنی ئەو یاریزانانەشی پڕكردووتەوە،كە دوای مۆندیالی قەتەڕ وازیانهێنا.


لە لایەكی دیكەوە: بەلجیكا لەم یۆرۆیەدا لەنێو بەربژێرەكانی بردنەوەی یۆرۆی ئەڵمانیا نییە، بەڵام بیریان چووە پڕیەتی لە یاریزانی بەتوانا و لاو، كە ئەگەر كێشەی پێكان و ژووری جلگۆڕینینان بۆ دروست نەبێت، ئەگەری بردنەوەی یۆرۆشیان دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەلجیكا لە دوایین 15 یاریی خاوەنی 10 كلین شیتە، جگە لەوەش 33 گۆڵیان تۆماركردووە، كە زۆری ئەو ژمارە گۆڵە بۆ بوونی لۆكاكۆ و دیبرۆین و یان فرۆتنگن، بوونی چەند یاریزانێكی لاوی وەك دۆكۆ و یۆهان و باكایۆكۆ و ئۆنانایە.


كێشەكان: هەڵبژاردەی بەلجیكا كێشی لە پیكانی چەند یاریزانێكدا هەیە، لەوانە ئارتۆر تیات و فرۆتنگن، كە پزیشكانی هەڵبژاردەكە هەموو هەولێك دەدەن تا ئەم دوو یاریزانە بۆ یارییەكەی سلۆڤاكیا ئامادەبكەن، جگە لەوەش تۆماس مۆنیێ بەهۆی پێكانەوە بەشداریی یارییەكە ماكات.


زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردەی سلۆڤاكیا لە 2 یاریی دۆستانەدا بە ئەنجامی (4-0) براوەبووە، كە وەك ئامادەكاری بۆ یارییەكانی یۆرۆ ئەنجامی داوە، بەڵام ئەوان دەزانن هەڵبژاردەی بەلجیكا تیپێكی بەهێزە، بەهۆی بوونی چەند یاریزانێكی باش لە تیپەكەدا.


گۆشەیەكی دیكە: سلۆڤاكییەكان دڵخۆشن بە گەڕانەوەی دوو یاریزانی سەرەكی تیپەكەیان، كە بەهۆی پێكانەوە ماوەیەكە لە هەڵبژاردەكەیان دووركەوتوونەتەوە، لەوانە یۆرای كۆتسكای ناوەڕاستكاری بە ئەزموونی تیپەكە و دێنس ڤاڤرۆی دڵی بەرگری هەڵبژاردەكە، كە خاڵی بەهێزی ئەو تیپەن لە یۆرۆدا.


باكگراوند: لە ڕابردوودا هەڵبژاردەی بەلجیكا و سلۆڤاكیا لە 3 یارییدا ڕووبەڕووی یەكتربوونەتەوە، بەلجیكا تەنها جارێك بە ئەنجامی (2-1) براوەبووە و لە دوو یارییشدا بە گۆڵێك یەكسانبوونە، بەڵأم سلۆڤاكیا هیچ بردنەوەیەكی بەرامبەر بەلجیكا نییە.