هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بلیتی یاریی یانەكەی دەفرۆشت دواتر بووە ئەستێرەی یانەكەی
شەیری بکە لە:

وێنەی پێكهاتەی عێراق
ئاڤا سپۆرت
جاسم محه‌ممه‌د حاجی، ڕۆژانی سه‌خت و دژواری تێپه‌ڕكردووه، ئه‌گه‌ر ناوی له پێكهاته‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی نه‌بووایه، ئه‌و رۆژه بۆ ئه‌و رۆژی كار كردن دەبوو، ده‌چوو لەبەردەم یاریگەی دهۆك، بلیتی یارییه‌كه‌ی ده‌فرۆشت، له ته‌مه‌نێكی بچووك دابوو، دواتر كۆڵی نه‌دا، بوو به ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه و 54 یارییشی له ته‌مه‌نی خۆی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌نجامدا.
چیرۆكە سەرەكییەكە: جاسم محه‌ممه‌د لە 1982، له دهۆك دێته دونیاوه، ئه‌و له ته‌مه‌نی منداڵی سه‌ختییه‌كی زۆر به‌رۆكی ده‌گرێت، به تایبه‌ت له ڕووی داراییه‌وه كێشه‌ی زۆری بۆ درووست ده‌بێت، هه‌ندێك رۆژ به سكی برسی و تێنوویه‌تی روویكردووه‌ته قۆتابخانه و یاریگە، كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ش پارچەیەك نانی ڕه‌قی گه‌وره‌ترین و به تامترین نانی ئه‌و رۆژه‌ی بووه، كه هه‌ندێجار ئه‌وه‌ش نه‌بووه بیخوات، بۆیه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری هه‌وڵده‌دات كاربكات و ڕوو له جگه‌ره فرۆشتن و كرێكاری و ده‌كات.
لێدوانە فەرمی: جاسم بۆ ئاڤا سپۆرت، باسی ئه‌و جه‌ژنه تاڵه‌ی خۆی كرد، كه جل و به‌رگه‌كانی دڕابوون، باوكی پێڕاگه‌یاندبوو، كه ته‌نها ده‌توانێت بۆ ئه‌و جه‌ژنه پێڵاوێكی بۆ بكڕی، بۆیه ده‌ستی گرتم و ڕۆیشتینه بازاڕ و ته‌نها پاره‌ی پێڵاوه‌كه‌ی منی له باخه‌ڵ دابوو، پێڵاوه‌كه‌ی بۆ كڕیم و به ده‌ست به‌تاڵی بۆ ماڵه‌وه گه‌ڕایه‌نه‌وه.
لە لایەكی دیكەوە: جاسم له كاتی گێڕانه‌وه‌ی ناخۆشییه‌كانی ئه‌و ڕۆژانه‌ی، چاوه‌كانی پڕ ببوون له گریان، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژانه جاسم ئه‌وه‌نده به‌هێزده‌كه‌ن، تا بگاته لووتكه‌ی یاریكردن و گه‌یشتن به هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، كه هه‌موو كات باوكی به‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌وه به جاسمی گووتووە، بڕۆ به‌رده‌وامبه دڵنیام ده‌گه‌یته هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
وێنە گەورەكە: له ته‌منی 18 ساڵی ده‌بێت، كه باسم قاسام ڕاهێنه‌ری دهۆك ده‌بێت، وه‌رزی 2001، خولی نایابی عێراقی، له سه‌رتای خولەكه‌وه، یاریی به جاسم نه‌كردبوو، ته‌نانه‌ت ناویشی له پێكهاته‌ی 18 یاریزانی تیپه‌كه نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ڕۆژێك به‌ر له یارییه‌كه نعمه‌ت مه‌حموودی گه‌وره یاریزانی یانه‌ی دهۆك، كه له 2022 كۆچی دواییكرد، به جاسم ده‌ڵێت، ئه‌م یارییه له‌گه‌ڵ زه‌وڕا له یاریگه‌ی گه‌ل سه‌رەكیت، بۆیه ده‌بێت بوونی خۆت بسه‌لمێنی.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكە: ڕۆژی یاریی جاسم به شێویه‌ك یاریی ده‌كات، كه‌س چاوه‌ڕوانی نه‌كردبێت، باڵا به‌رزی ئه‌و كوڕه دهۆكییه هاوكارێكی باشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌بێت، دوای ئه‌م یارییه، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق و ئۆڵۆمپی عێراقی یه‌كه‌می عێراق بانگهێشی جاسم بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
كاریگەری و لێكەوتەكان: جاسم له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریده‌كرد و به‌رگری له تۆڕی هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌كه ده‌كرد، به ته‌واوی جێگه‌ی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه كردبووه‌وه، له قۆناغی ئاماده‌كاریی كۆتایی دابوون، بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیی جامی ئاسیا، كه له تایله‌ند و ڤێتنام به‌ڕێوه‌ده‌چوو، 12 ڕۆژ مابوو بۆ ده‌ستپێكی یارییه‌كانی جاسم له یارییه‌كی دۆستانه له دژی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزباكستان له ئه‌ژنۆی تووشی پێكان دێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و كوڕه خه‌ونی گه‌یشتن به جامی ئاسیا و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی له‌كیس بچێت، كه دواتر عێراق بۆ یه‌كه‌مجار بووه پاڵه‌وانی جامی ئاسیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جاسم محه‌ممه‌د، كه ڕۆژانێك به هۆی نه‌هامه‌تی و نه‌دارییه‌وه، ئه‌گه‌ر ناوی له پێكهاته‌ی كۆتایی تیپه‌كه نه‌بووایه ده‌چوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه بلیتی یارییه‌كه‌ی ده‌فرۆشت و رۆژانه‌یه‌كی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئاست به‌رزی و لێهاتووی جاسم وای لێده‌كات ببێته ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كه و له بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م نازناوی خولی نایابی عێراقی له وەرزی 2008 بۆ 2009 برده‌وه.
باكگراوند: جاسم نزیكه‌ی 25 گۆڵی بۆ یانه‌ی دهۆك تۆمار كردووه، 2 جاریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداری پاڵه‌وانێتی كۆنیفای كردووه، له سوێد و ئه‌بخازیا، خاوه‌نی 2 گۆڵیشه له‌گه‌ڵ كوردستان، له پاڵاوتنی جامی جیهانی و له دژی چین یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق كردووه، به‌شداری جامی كه‌نداوی 2006ـی له ئیمارات كردووه، ئێستا سكرتێری یانه‌ی دهۆكه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.