تین هاگ دەمێنێتەوە بەڵام متمانەی ژووری خۆگۆڕینی لەدەستداوە

تین هاگ دەمێنێتەوە بەڵام متمانەی ژووری خۆگۆڕینی لەدەستداوە

ئێریک تین هاگ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد

13 حوزەیران
بیروڕا

ئاڤا سپۆرت

 

مارک کریچلی

زە ئەسلەتیک

 

بە هێواشی هەنگاو بۆ بڕیاری دروست مەدە و بە ڕاکردنیش مەچۆ بەرەو ڕووی بڕیاری هەڵەوە، بەڵکو ئەو ڕاهێنەرە بهێڵەوە کە لەسەرەتای پرۆژەکەوە لە یانەکەیە.

 

ئەمە پلانی سێر جیم ڕاتکلیف نەبوو، بەڵام لەو ساتەوەی خۆی و کۆمپانیاکەی (INEOS) پشکیان لە مانچستەر یونایتد پەیدا کردووە، بەم شێوازە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی بڕیاردان دەکەن.

 

سەرەڕای ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتد پێویستی بە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی هەبوو و سەرجەم ستافی کارگێڕی یانەکە باسیان لە گۆرانکاری دەکرد، بەڵام وەرزە خراپەی مان یونایتد بە مانەوەی ئێریک تین هاگ لە پۆستەکەی کۆتاییهات.

 

دوای شکستەکەی مانچستەر یونایتد بەرامبەر ئارسیناڵ لە مانگی پێشوو، کارگێڕی یانەی مانچستەر و ئێریک تین هاگ کۆبوونەوەیەکیان لە مۆناکۆ ئەنجامدا، کە لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە دوورخستنەوەی تین هاگ کرا، بەڵام هیچ بڕیارێکی فەرمی لەو بارەیەوە نەدرا. 

 

دواتر کارگێڕی یانەکە بڕیاریدا چانسێک بە تین هاگ بدات و یاریی کۆتایی ئێف ئەی کەپیش ئەنجامبدات، سەرەڕای ئەوەی تین هاگ توانی نازناوەکە بباتەوە، بەلام یانەکە بە دوای جێگرەوەی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە دەگەڕان و چەند کاندیدێکیان دەستنیشان کرد. 

 

تۆماس توخێل و ڕۆبێرتۆ دی زێربی دوو کاندیدی بەهێز بوون بۆ جێگرتنەوەی تین هاگ، چەندین کۆبوونەوە و گفتووگۆشیان لەگەل یەکدی ئەنجامدا، بەلام بەهۆی ڕێککنەکەوتن لەسەر مووچە و دواتریش پەشیمانبوونەوەی توخێل وایکرد کارگێڕی یانەکە کۆتایی بە گفتووگۆکان بهێنێت. 

 

ڕەنگە سێر جیم راتکلیف و کۆمپانیاکەی بڕیارە درووستەکەیان نەدابێت بە هێشتنەوەی تین هاگ، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەو بڕیارەیان دا کە چاوەروان دەکرا، چونکە تین هاگ دوای بردنەوەی ئێف ئەی کەپ پاڵپشتی بەشێک لە هاندەر و کارگێڕی یانەکەی بەدەستهێنا و سەرەڕای ئەوەش هێشتا کەسانێکی زۆر هەن پێیان وایە هێشتنەوەی تین هاگ هەڵەیەکی گەورەیە، پرسیارەکە ئەوەیە، تین هاگ پاڵپشتی هاندەران بەدەست بهێنێت، ئاخۆ باوەڕی بە هەیکەل و شێوازی بڕیار دانی یانەکە دەمێنێت و متمانەیان پێدەکات؟

 

وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر ئاسان دەبوو ئەگەر تین هاگ نەیتوانیبایە ئێف ئەی بباتەوە، جونکە لە راستیدا مان یونایتد خراپترین وەرزی بوو و لە مێژوویدا هێندە لە خوارووی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ نەبووە، بەڵام ئەو ئێوارەیەی وێمبڵی هەموو شتێکی گۆڕی و تین هاگ خۆی لە مان یونایتد هێشتەوە. 

 

مان یونایتد تەنیا توخێل و دی زێربی نەدەویست، بەڵکو هەفتەیەک پێش یاریی کۆتایی ئێف ئەی کەپ، لەگەڵ ڕاهێنەران کایرن مککێنا، ماوریسیۆ پۆچەتینۆ، مارکۆ سیلڤا و تۆماس فرانک گفتووگۆی کردبوو، ئەوەش دۆخی تین هاگی سەختتر کردبوو. 

 

نابێت لەسەر ئەو بڕیارانە ڕەخنە لە کۆمپانیاکەی ڕاتکلیف بگرین، چونکە لەو کاتەدا دۆخەوە وای دەخواست بە خێرایی بڕیار بدەن و جێگرەوەیەک بۆ ئێریک تین هاگ بدۆزنەوە، لەو ساتەدا چەند کاندیدێکی بەهێز و گونجاو هەبوون و پێدەچوو گۆڕانکاری کارێکی باش بێت، بۆیە لەو کاتەدا چاوەڕوانی بژارەیەکی پێویست نەبوو. 

 

لەو حاڵەتەدا، ڕەنگە بە خێرایی وازهێنان لە تێن هاگ میهرەبانتر بووبێت لەوەی کە لە دۆخێکی خراپدا جێی بهێڵیت، بەڵام ئەوەش کەموکوڕی هەبوو، فشارەکانی لەسەر بەدواداچوون بۆ جێگرەوەی زیاد دەکرد و یونایتد بە کراوەیی دەهێڵێتەوە بۆ مەترسی ئەوەی شوێنێکی بەتاڵی بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی لە قووڵایی هاویندا پڕیبکاتەوە.

 

هەر بۆیە مانچستەر بڕیاریدا تین هاگ لە تاریکاییەکدا جێبهێلیت و بە دوای شوێنگرەوەی گونجاوەدا بگەڕێت، ئەوەشبوو کەسیان نەدۆزییەوە و ناجار بوون بە تین هاگ بڵێن ''دەمێنیتەوە''.

 

دەرئەنجام، تین هاگ دەمێنێتەوە، بەڵام لێرەدا گومان لەسەر متمانەی بۆردی یانەکە لەسەر ڕاهێنەرەکە درووست دەبێت، ئێستدا دەبێت لە ژێر کاریگەری کۆمپانیای ''INEOS'' هاندەران هانی ڕاهێنەرێک بدەن، کە باش دەزانن بۆردی یانەکەی لەگەڵدا نییە. 

 

پەیوەندی نێوان مانچستەر تین هاگ وەکو هاوسەرگەرییەکی شکستخواردوو وایە، ئەو پرۆسەیەش تین هاگی بێهیوا کردووە، بەڵام کارێکی دادپەروەرانەیە کە کۆمپانیای ''INEOS'' لە پێویستی پەشیمانی تێگەیشتووە و هەوڵی داوە پەیوەندییەکان لە شێوەی گرێبەستێکی نوێدا نەرم بکاتەوە.

 

ئێستا تین هاگ سەرەتایەکی نوێ لە مانچستەر دەستپێدەکات، کە لەمەودوا دەستێکی باڵای دەبێت لە کڕین و فرۆشتنی یاریزانان و دەستنیشانکردی ستافی ڕاهێنەرانی یانەکە، ئەگەر مانچستەر بەڵێنەکانی بباتە سەر و ئەو ئازادییانە بدات بە تین هاگ، ئەوا ڕاهێنەرەکەش دەتوانێت شێوازی یاریکردن و ئەنجامەکانی یانەکە بگۆرێت. 

 

ئارگیومێنتی ''INEOS'' بەهێزە، ئەوان دەڵێن زیاتر لە 10 ساڵە کارگێڕی یانەی مان یونایتد بە شێوازێک یانەکە بەڕێوەدەبات، کە جگە لە شکست و ئەنجامی خراپ هیچی دیکەی دەستەبەر نەکردووە، کۆمپانیاکەش بە سەرکدایەتی ڕادکلیف، نیازی ئەوەیان هەیە ئازادی زیاتر بدەن بە ڕاهێنەرەکان، بۆ ئەوەی شێوازی یاریکردنی یانەکە بەرەو ئاستێکی باشتر هەنگاو بنێت. 

 

 

 

 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید