هەڵبژاردەکان بۆتۆ
وەرزشوانێكی كورد بە هەڵەی پزیشكەكان كۆچی دواییكرد
شەیری بکە لە:

وێنەی سدیقە گچكە
ئاڤا سپۆرت
سدیقە گچكه، ئه‌و مامۆستا و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی له مووچه‌كه‌ی خۆی مانگانه‌ی بۆ به‌شێك له یاریزانه‌كانی قوتابخانه‌كه‌ی دابینكردبوو، تا به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر وه‌رزشكردنیان و ببنه پاڵه‌وان، كه خۆیشی كوڕه هه‌ژارێكی شاری هه‌ولێر بوو.
چیرۆكە سەرەكییەكە: سدیقی گچكە كوڕێكی هەژاری شاری هەولێر بوو، سدیق سەعیدمحەمەدئەمین هورمزیاری ناسراو بە سدیقی گچكە، ساڵی 1951 لەشاری هەولێر لەدایكبووە، نووسەرێكی بوێر و مرۆڤێكی قەڵەم تیژ و بیرمه‌ندێكی گەورە و وەرزشوانێكی سەركەوتووبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەڕاستی شەستەكانی سەدەی ڕابردوو وەك یاریزانێكی تۆپی پێ دەرده‌كەوێت، به هۆی خۆشه‌و‌یستی بۆ وه‌رزش، ڕوو له په‌یمانگه‌ی مامۆستیان بەشی وه‌رزشی ده‌كات، دواتر وانەی وەرزشی له قۆتابخانه‌ی هێمن له گه‌ڕه‌كی 92ـی شاری هه‌ولێر ده‌ڵێتەوە.
زانیاریی زیاتر: سەرەتای ساڵی 1967 خۆی یاریزان و خوێندكاربوو، سەرەڕای ئەمانەش، حه‌زی له كاری ڕاگه‌یاندن كردووه، بەهۆی نەبوونی ڕۆژنامەی وەرزشی كوردی لەو كاتەدا، ناچار بابەت و كاریی پەیامنێری وەرزشی، بۆ چەندین ڕۆژنامەی ئەوكاتی شاری بەغدا ده‌كات.
لەلایەكی دیكەوە: سەرەتای ساڵی حەفتاكان یەكێك بووە لە باشترین یاریزانەكانی هەولێر، بەڵام لەیەكێك لەیارییەكاندا قاچی ده‌شكێت، بۆ چەندین مانگ لەسەر جێگا دەكەوێت وكەس چارەسەری ناكات و لێی ناپرسن و بەناچاریی و بەیەكجاره‌كی واز لەیاریكردن ده‌هێنێت.
وێنە گەورەكە: دواتر مامۆستا سەرقاڵی پێگەیاندنی یاریزانان بووە لەشاری هەولێر و پیشەی مامۆستای وەرزشی هەبووە، كه‌س هێنده‌ی ئه‌و له دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌ی یاریزانان شاره‌زا نه‌بووه، سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند و سه‌رهه‌نگ موحسین و بژار ئه‌كره‌م و هێمن مه‌هدی دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ن، كه سدیقه گچكه رێی نیشانداون و پاڵپشتی كردوون.
پێدراوە راستەكان: ئه‌و هه‌موو سه‌ره مانگێك له كاتی وه‌رگرتنی موچه‌كه‌ی به‌شێك له پاره‌كه‌ی خۆی به یاریزان و قوتابیه لێهاتووه‌كانی ده‌دا تا له وه‌رزشكردن به‌رده‌وامبن و دانه‌بڕێن، چونكه ده‌یزانی داهاتوویه‌كی گه‌شیان هه‌یه، له كاتێكدا خۆیشی كوڕه هه‌ژاربووه، ته‌نانه‌ت ڕۆژانه خشته‌یه‌كی دانابوو تا سه‌ردانی ماڵی قوتابییه‌كانی بكات و له نزیكه‌وه ئاگاداریان بێت، په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر به‌هێزی له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری یاریزانه‌كانیش و قوتابییه‌كانیشی هه‌بوو، بۆیه له ساڵی 2007 بەباشترین مامۆستای وەرزشی لەكوردستان دەست نیشان دەكرێت.
باكگراوند: سدیقی ڕۆژنامەنووس له گه‌ده‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌بیت، به‌ڵام به هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكانه‌وه ئه‌و كات له بری چاره‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێ قووڕستر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی ده‌چێت دكتۆره‌كان پێی ڕاده‌گه‌ینن، كاتت به‌سه‌ر چووه بۆ چاره‌سه‌ری و دره‌نگ كه‌وتووی، بۆیه به دڵشكاوی و بێنازی ده‌گه‌رێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له نووسین و كاری ڕۆژنامه‌وانی به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نانه‌ت چه‌ند رۆژێك به‌ر له مردنیشی له ڕۆژنامەكان بڵاوكراوه‌ی هه‌بووه، لە ڕێكەوتی 14-7-2010 بەیه‌كجاری چاوەكانی دادەخات وماڵئاوایی لە ئاسمانی وەرزش و میدیای وەرزشی كوردی دەكات، وەك ڕۆژنامەنووس كاری لە ڕۆژنامەكانی كاروان و گوڵان و خەباتدا كردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.