هەڵبژاردەکان بۆتۆ
وەرزێکی شکستخواردوو بۆ بایرن میونشن
شەیری بکە لە:

یاریزانانی یانەی بایرن میونشن
وەک دەزانن بایرن لەم وەرزەدا بەبێ بردنەوەی هیچ نازناوێک لێی دەرچوو کەئەمە بە یەکێک لەخراپترین وەرزەکانی مێژووی یانەکە دادەنرێت ، یانەکە لەدوو دەیەی رابردوودا یەکەمجارە بەو شێوەیە کۆتایی بەوەرزەکە بهێنێت کەئەمەش کۆمەڵێک هۆکار لەخۆدەگرێ یانەکە دوای 11 ساڵ بۆیەکەمجارە نەتوانێت بۆندسلیگا ببتاوە هەروەها ماوەی 4 ساڵیشە لەجامی ئەڵمانیا و بردنی چامپیۆنزلیگدا دوورە.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە باڤارییەکان گرانترین بۆندیان لەمێژووی خۆیاندا هاوینی رابردوو تۆمارکرد کاتێک بە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ ئەستێرەی ئینگلیزی هاری کەین گواستەوە ڕیزەکانی لەگەڵ ئەوەشدا نەیتوانی سوود لەو ڕێژە گۆڵە زۆرە وەربگرێت.
هۆکاری سەرەکی دابەزینی ئاستی بایرن بڕیاردانی هەڵەی هێربەرت هاینەری سەرۆکی یانەو بەڕێوەبرانی وەرزشی پارساڵ حەسەن ساڵح حەمیدزج و ئۆلیڤەر کان بوو کاتێک پێش کۆتایی وەرز بەچەند هەفتەیەک و لەکاتێکی ناسکدا ناگلیزمانی راهێنەریان دوورخستەوە و تۆماس تۆخیلیان هێنا ئەمە لەکاتێکدایە کەدوور هەڵکان بوونە هۆی لادانی هەردووکەسە دیارەکەی بایرن ئۆلیڤەرکان و حەسەن ساڵ حەمیدزج.
دواتریش لەپێش کۆتایی ئەم وەرزە ڕاگەیاندرا کەوا تۆماس تۆخیلی راهێنەریش دوورخرایەوە، ئەوەی ڕوویدا یەکێک لە هەرە خراپترین وەرزەکانی یانەکە بوو لەمێژوودا ئێستا پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە بایرن چۆن دەگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی نازناوەکان لە کاتێکدا ڕکابەرەکانی لەبەهێزیدان، ئیدارەی بایرن بەگشتی و خودی بەڕێوەبەری وەرزشی تیپەکە ماکس ئیبرل چەند هەفتەیەک لەهەوڵی ئەوەدابوون کەوا ڕاهێنەرێکی گەورە بگوازنەوە بەڵام نەیانتوانی کەس رازی بکەن تا دواجار لەگەڵ ڤینسینت کۆمپەنی ڕاهێنەری بێرنلی گەیشتنە رێککەوتن کە خۆی و تیپەکەی لە پرێمەرلیگ دابەزیبوون چامپیۆنشیپ.
هەروەها یانە گەورەکەی ئەڵمانیا ماڵئاوایی لەچەند یاریزانێک کردووەو چەند یاریزانێکیش داوای رۆیشتنیان کردووە کەئەمە هێندەی تر ئەرکی ڕاهێنەرە گەنجەکەی بایرن قورستر دەکا بەبێ ئەوەی تائێستا بزانرێت یانەکە چ ئەستێرەیەک بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی لەم هاوینەدا دەگوازێتەوە، بۆیە هاندەرانی یانە باڤارییەکە تائێستا لەدڵەڕاوکێدان کەئایە داهاتووی یانەکە چۆن دەبێ و وەرزی داهاتوو چۆن دەگەڕێتەوە سەر سەکۆی نازناوەکان

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.