هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دوو گۆڵی تۆماركردوو ئۆتۆمبێلێكی بەدیاریی وەرگرت
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزان محەممەد خۆشناو
ئاڤا سپۆرت
محه‌ممه‌د حه‌ممه‌د ئه‌مین، ناسراو به محه‌ممه‌د خۆشناو، له 1970 له شاری ڕوومادی له خوارووی به‌غداد له دایك ده‌بێت، باوكی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بووه، بۆیه كاتی ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر، ده‌كه‌وێته به‌ر شاڵاوی ڕاگواستنی حیزبی به‌عس، بۆیه له ڕوومادی ده‌گیرسێنه‌وه، قه‌ده‌ری محه‌مه‌د واده‌بێت له‌و شاره چاوی به دونیا هه‌ڵدێنێت، دوای چه‌ند ساڵێك له دووره شاری و غه‌ریبی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر.
چیرۆكە سەرەكییەكە: خۆشناو له كۆتاییه‌كانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ ده‌كات، سه‌ره‌تای ساڵانی 2000 ژیان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام هه‌ر ده‌ستبه‌رداری تۆپی پێ نابات، له‌وێ له ساڵی 2002 له یانه‌ی ئه‌ی تی ئه‌ی پله‌شه‌شی ئه‌ڵمانیا یاریی ده‌كرد، ڕۆژێكیان له‌كار پارچه‌یه‌ك له پڕووشكی كۆسه‌ره‌كه ده‌په‌ڕێته چاوی خۆشناو، ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته دكتۆر و به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووك بۆی ده‌رده‌هێنێت و چاوی بۆ ده‌به‌ستنه‌وه، ئامۆژگاریی ده‌كات تا هه‌فته‌یه‌ك چاوی نه‌كاته‌وه.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دواتر یارییان له خولی ئه‌ڵمانی ده‌بێت، خۆشناو داده‌نیشێت و خۆی ناگۆڕێت، ئه‌وكاته سه‌رۆكی یانه‌كه به‌ناوی محه‌ممه‌د ئابێ دێته یاریگه و ده‌بینێ خۆشناو دانیشتووه و تیپه‌كه‌شی گۆڵێكی لێ كراوه، له نێوان گێمه‌كان داوا له خۆشناو ده‌كات خۆی بگۆڕێت و یاریی بكات، ئه‌وه‌یش قسه‌ی ناشكێنێ و ده‌چێته نێو یاریگه و ئامۆژگاری پزیشكه‌كه‌شی بیرده‌چێته‌وه، خۆشناو له 45 خوله‌كی دووه‌م 2 گۆڵ تۆمار ده‌كات، یانه‌كه‌ی براوه‌ی یارییه‌كه ده‌بێت، سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش له پاداشتی ئه‌و 2 گۆڵه، ئۆتۆمبێڵێكی جۆری مازدا به دیاریی پێشكه‌شی خۆشناو ده‌كات، ئه‌و‌یش به دیاریی بۆ برایه‌كی ده‌نێرێته‌وه كوردستان.
زانیاریی زیاتر: ساڵی 2004 خۆشناو وڵاتی غه‌ریبی جێده‌هێڵێت و به‌ره و كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، دواتر له ڕیزه‌كانی برووسك یاریی ده‌كات، له 2006 دواین كاروانی وه‌رزشی یاریكردنی له یانه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێده‌كات و له یاریی دژی قوه‌ی جه‌وییه به یه‌كجاری ماڵئاوایی له لاكێشه‌ی سه‌وز ده‌كات، كه بۆ خۆشناو پڕ له یادگاریی تاڵ و شیرینی ژیانی بوو.
باكگراوند: محەممەد خۆشناو، 105 گۆڵه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر كردووه، له 1998 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی سه‌ر به ڕوومادی ده‌بێت و سه‌ربازیشی نه‌كردووه، چونكه پێشتر له خزمه‌تی سه‌ربازی ڕایكرد بوو، ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌نیشێت بیگرن و بیبه‌نه‌وه سه‌ربازی، بۆیه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ناكات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.