هەڵبژاردەکان بۆتۆ
جانتایەک پارەی پێدەدەن تا یارییەكەیان پێبفرۆشێت
شەیری بکە لە:

وێنەی ناوبژیوان سەڵاح محەممەد
ئاڤا سپۆرت
سەڵاح محەممەد، تاكه ناوبژیوانی كورده له ساڵی هه‌شتاكان یاریی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بردبێت، به لێهاتووی و کۆڵنه‌دانی خۆی بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت، له یه‌كێك له یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بڕی سه‌د هه‌زار دۆلاری پێده‌ده‌ن، به‌ڵام ره‌تیده‌كاته‌وه.
وێنە گەورەكە: ڕووداوه گه‌وره‌كه‌ی ژیانی سه‌ڵاح محه‌مه‌د له‌و ڕۆژه‌وه ڕووده‌دات، كه بۆ یه‌كه‌مجار یارییه‌كی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 1990 به‌ڕێوه‌ده‌بات، یارییه‌كه له جاكاراتای پایته‌ختی ئیندۆنیزیا ده‌بێت، كه یارییه‌كی چاره‌نووسسازه و بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیندۆنیزیا و ژاپۆن.
چیرۆكە سەرەكییەكە: سه‌ڵاحی كوردان شه‌وی به‌ر له یارییه‌كه له ژووره‌كه‌ی خۆی له كاتی پشوودا ده‌بێت، له پڕێكا له ده‌رگا ده‌درێت، ئه‌ویش ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه، چه‌ند كه‌سێك كه پاسه‌وانی تایبه‌ت بوون خۆیان ده‌كه‌نه ژووره‌وه، دواتر كه‌سێكی گه‌وره‌ی وەک سەرۆک باند و بەرپرس، به خۆی و جانتایه‌كی ده‌ستی دێته ژووره‌وه و سڵاو له مامۆستا ده‌كات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جانتاکە دەکاتەوە و داوای لێده‌كات، ئه‌و جانتا پاره‌یه‌ی لێوه‌ربگرێت، به‌و شه‌رته‌ی به‌یانی یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئیندۆنیزیا كۆتایی بێت، كه نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار دۆلاری تێدا ده‌بێت، هه‌ڵوێستی سه‌ڵاح ڕوون و ئاشكرا ده‌بێت و ڕاسته‌وخۆ ده‌ریانده‌كاته ده‌ره‌وه.
زانیاریی زیاتر: یه‌كسه‌ر ڕاپۆرتێك ده‌نووسێت و ده‌یداته ده‌ست سه‌رپه‌رشتیاری یاریی و له‌وێشه‌وه فیفای لێ ئاگادارده‌كاته‌وه، دواتر یارییه‌كه به ئه‌نجامی (0-0) كۆتایی دێت و ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رناكه‌ون و كۆریای باكوور سه‌رده‌كه‌وێت، سه‌ڵاحی كوردان یارییه‌كه‌ی بەسەرکەوتووی له رۆژی 28 – مایۆی -1989، له‌به‌رده‌م 800000 هه‌زار هانده‌ر به‌ڕێوه‌برد.
باكگراوند: ڕۆژی 8-5-2016، له ڕێگه‌ی به‌غدا به ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانی سپارد و بۆ هه‌تا هه‌تا ماڵئاوای له هاوڕێ و منداڵ و كه‌س و كاره‌كه‌ی كرد، ئه‌و ڕۆژه‌ش بۆ وه‌رزشوانان بووه رۆژێكی ره‌ش له مێژوودا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.