هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یاریگەی سلێمانی بووە مەیدانی لەسێدارەدانی گەنجی كورد
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریگەی سلێمانی
ئاڤا سپۆرت
خه‌سره‌و گورون، له‌گه‌ڵ بوونی نه‌هامه‌تی و دژواری و سه‌ختی ژیانی خۆی هه‌رگیز واینه‌كردووه ببێتـه هۆكاری دڵته‌نگی و ناخۆشی بۆ هاوڕێ و نزیكه‌كانی، خه‌سره و به میرات قسه خۆشی و مه‌جلیس دۆستی له باوكیه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، بەڵام ئەمجارە چیرۆكێكی تراژیدیا دەگێڕێتەوە.
وێنە گەورەكە: خه‌سره‌و گرنگترین ڕووداوی ناخۆشی خۆی گێڕایه‌وه، كاتێك له 1986 له یانه‌ی سلێمانی یاریی ده‌كرد، دۆخی سیاسی ئه و شاره زۆر ناخۆش بوو، حكومه‌تی به‌عس شاری سلێمانی وه‌ك سه‌ربازگه لێكردبوو، زۆر به‌تووندی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو گومانلێكراوێك و شۆرشگێڕێك ده‌بوویه‌وه، كوڕه‌كه‌ی گورون، وتی ڕۆژێكیان مه‌شقمان هه‌بوو، چووم بۆ یاریگه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه بینیم هه‌رگیز بیرمانچێته‌وه، كاتێك نزیكی یاریگه بوومه‌وه، پڕی بوو له‌سه‌رباز و گاردی كۆماری، هه‌رچی به‌رپرسی ئه‌و شاره‌بوو هێنابوویانه یاریگه‌ی سلێمانی، ئێمه‌شیان دوورخسته‌وه وتیان نابێت بچنه ژووره‌وه.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری یاریگه ئه‌و كات ڕاهێنەریشمان بوو به‌ناوی حه‌مه بچكۆل، ڕووداوه‌كه‌ی بۆ باسكردین له نێو یاریگه سێ داریان به ستوونی گیركردبوو، دواتر له به‌رچاوی هه‌رچی به‌رپرسی ئه‌و شاره‌یه سێ گه‌نجی ئه‌و شاره‌یان هێناو به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌یاندان و شه‌هیدیان كردن، ته‌نانه‌ت ڕۆژی دواتریش بۆ مه‌شق ڕۆیشتینه‌وه، بینیم یاریگه‌ی سلێمانی ره‌نگه سه‌وزه‌كه‌ی به خوێنی شه‌هیدانی كوردستان سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو، ئه‌مه سه‌خترین ناخۆشترین رۆژی ژیانی خۆم بووه له گۆڕه‌پانا بیبینم.
باكگراوند: خه‌سره‌و ته‌مه‌نێكی درێژی له یاریكردن و یاریگه‌كان به‌سه‌ر بردووه، یاریی بۆ تیپه‌كانی كه‌مال سه‌لیم سلێمانی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی كردووه، له كۆی 1507 یاریی فه‌رمی دۆستانه وه‌ك یاریزان 226 گۆڵی تۆماركردووه، 6 جار له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی بووته پاڵه‌وانی خولەكانی سنووری سلێمانی، له 1985 پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كانی باكوور له‌گه‌ڵ سلێمانی به‌ده‌ستده‌هێنێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.