هەڵبژاردەکان بۆتۆ
وەسیەتنامەكەی فرەنسۆ هەریری ئاشكرا دەكرێت
شەیری بکە لە:

وێنەی فرەنسۆ هەریری و سەفین كانەبی
ئاڤا سپۆرت
سه‌فین كانه‌بی، ماوه‌ی 16 ساڵ سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام گرینگ‌ترین رووداوی ژیانی ئه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی نهێنی وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری بوو، كه دوای تیرۆكردنی ئاشكرای ده‌كات.
چیرۆكە سەرەكییەكە: سه‌فین گرینگ‌ترین رووداوی ژیانی خۆی گێڕایه‌وه وتی، من ماوه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ فره‌نسۆ هه‌ریری بووم، رۆژێكیان بانگی كردم وتی، بڕۆ ژماره‌یه‌كی بانكی له بانكی ره‌شید بكه‌وه، دوای ئه‌وه هه‌موو مانگێك ئه‌و پاره‌یه‌ی له خانه‌نشینی وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان و پارێزگاری هه‌ولێر وه‌ریده‌گرت، له‌و ژماره بانكییه‌ی داده‌نا، پاره‌كه نزیكه‌ی 400 چوار سەد هه‌زاری سویسری ئه‌وكات ده‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه تیرۆكردنه‌كه‌ی بسه‌رداهات و ته‌نها منیش ده‌مزانی ئه‌و پاره له‌وێ هه‌یه.
لە لایەكی دیكەوە: سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه تێده‌په‌ڕێت، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌وێـته قۆناغی داڕمانی دارایی و نه‌بوونی پاره دۆخه‌كه به‌جۆرێكه حكومه‌تیش ناتوانێت یارمه‌تیان بدات، سه‌فین له‌وكاته ته‌نها بیری بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری ده‌چێت، كه به‌كاریبهێنن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر، بۆیه په‌یوه‌ندی به فه‌وزی هه‌ریری كوڕی كۆچكردوو ده‌كه‌ن، تا وه‌ك میراتگرێك بڕێك له‌و پاره بۆ هه‌ولێر خه‌ج بكات، به‌ڵام فه‌وزی ده‌ڵێته سه‌فین من ئه‌و بڕه پاره‌یم نییه تا بیده‌م به ئێوه، سه‌فینیش ئه‌و سه‌رچاوه داراییه بۆ فه‌وزی ئاشكرا ده‌كات، كه به ناوی باوكییه‌وه له‌و شوێنه هه‌یه، فه‌وزی ده‌ڵێته سه‌فین تا ئێواره چاوه‌ڕێم بكه وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه، ئێواره زه‌نگی نۆڕماڵه‌كه‌ی سه‌فین لێده‌دات و فه‌وزی پێیده‌ڵێت، فاكسێكم بۆ كردووی بڕۆ له سه‌نته‌ری سه‌فین وه‌ریبگره‌وه، ئه‌وه‌یش ده‌چێت وه‌ریده‌گرێته‌وه فه‌وزی وه‌ك ئه‌وه‌ی گیانی به‌خشین و خۆشه‌وه‌یستی بۆ هه‌ولێر له ناخیان نێژرابێت، وه‌ك باوكی خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی مه‌ردانه ده‌نووسێت بڕی 100، سه‌د هه‌زاری سویسڕی له‌و پاره‌یه بۆ هه‌ولێر خه‌ج بكرێت، كوڕه‌كه‌ی كانه‌بی ده‌یوت ئه‌و شه‌وه خه‌ریك بوو له خۆشیان باڵبگرم بفڕ‌م، چونكه هه‌ولێر به‌و بڕه پاره‌یه له قه‌یران ڕزگاری ده‌بوو.
وێنە گەورەكە: به‌یانی سه‌فین و سێ له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ولێر، كه سه‌لام حوسێن و فاروق سه‌ید حه‌سه‌ن و سامی سه‌عید ده‌بن، هه‌ر سێكیشیان له ژیاننه‌ماون، نووسراوه‌كه ده‌به‌نه وه‌زاره‌تی دارایی و ڕێكاره‌كانی ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌چنه لای به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ڕه‌شید، به‌ڵام ئه‌وان له‌وێ تووشی شۆك ده‌بن و ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد ڕوویدا، به‌ڕێوه‌به‌ری بانك پێیانده‌ڵێت، نه فه‌وزی و نه ئێوه نه‌كه‌س ناتوانێ ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ستكاری بكات، چونكه فره‌نسۆ به‌ر له‌وه‌ی تیرۆر بكرێت خۆی هاتووه و وه‌سیه‌تنامه‌ی خۆی نووسیووه، ئێستا دۆسیه‌كه‌ی ده‌هێنم و به چاوی خۆتان بیبینن چی تێدا نووسرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆسیه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و له كاغه‌زێكی ره‌نگ په‌مه‌یی به قه‌ڵه‌میكی ڕه‌نگ شین له‌سه‌ری نووسراوه دوای مردنم هه‌موو ئه‌و پاره‌ی ناو ئه‌و ژماره بانكییه، كه نزیكه‌ی 400 چوار سەد هه‌زاری سویسری دەبوو، بۆ یانه‌ی هه‌ولێر خه‌رج بكه‌ن، ئه‌و پاره موڵكی یانه‌ی هه‌ولێره، سه‌فین گوتی شۆك بووین فرمێسك و گریانمان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بوو، كه ئه‌و كه‌سه چه‌نده یانه‌ی هه‌ولێر به زیندووی خۆشویستووه ته‌نانه‌ت حسابی دوای مردنه‌كه‌شی كردووه، كه چۆن یارمه‌تی هه‌ولێر بدات.
باكگراوند: سه‌فین نزیكه‌ی 14 وه‌رز یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر كردووه، له هه‌موو ته‌مه‌نی یه‌ك گۆڵی كردووه ئه‌ویش له دژی یانه‌ی سناعه بووه، لە 1993 وازله یاریكردن ده‌هێنێت، دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی ئاراراته، هه‌موو پۆسته كارگێڕییه‌كانی له یانه‌ی هه‌ولێر بینیوه ته‌نها سه‌رۆكی یانه نه‌بێت، ئێسته‌ش ئه‌مینداری دارای لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستانه، كوڕی كانه‌بی گه‌وره‌ی هه‌ولێره، كه پێشووتر هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی یانه‌ی هه‌ولێر بووه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.