ئمباپێ بە فەرمی بووە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزان ئمباپێ
ئاڤا سپۆرت
فلۆرێنتینۆ پێرێز، چەند ساڵێكە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئەسمەرە، دڵخوازەکەی خۆی و هاندەرەکانی مێرێنگێ دەدات، لە كۆتاییشدا خەونی خۆی یاریزانەكەشی هێنایەدی.
چیرۆكە سەرەكییەكە: پێرێز دەمێكە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدا، بەڵام هەر ساڵە و بە بیانوویەک و هۆکارێک هەندێجاریش بەهۆی رێگری بەهێزی فەرەنسییەكان گرێبەستەكە پووچەڵدەكرایەوە، تەنانەت كاری گەیشتە ئەوەی سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن رێگری لە ڕۆیشتنی ئەو ئەستێرەیە بكات، هەندێجاریش ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان، لە ڕێگەی دەوڵەمەند و كۆمپانیا قەتەڕییەكان رێگری لە ڕۆیشتنی ئێمباپێ لە پاریس دەكرد.
بۆیە هەندێجار ئەو یاریزانە لە یانەی خەونەکانی دوور دەکەوتەوە، هەندێکجاریش سەرۆکە دەوڵەمەندەکەی مێرنگی، ئامادەبوو پارەی خەیاڵی بۆ بگوازێتەوە.
وێنە گەورەكە: ئمباپێ ئەمجارە ڕێگەی گەیشتن بە خەونەكەی هەڵبژارد، ئەگەر ویستی مانەوەی لە پاریس سانجێرمان هەبوایە، داهاتێکی خەیاڵی دەستدەکەوت، بەڵام ئەو لە بڕی پارە ناوبانگ و دەستکەوتی هەڵبژارد و بە ئومێدی بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ و هەروەها باڵۆن دۆر، بڕیاریدا درێسی ریاڵ مەدرید هەڵبژێرێت.
پێدراوە ڕاستەكان: هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەکەی فەرەنسا ئارەزووی پۆشینی درێسی ژمارە دڵخوازەکەی واتە حەوتی هەیە، بەڵام ئەم ژمارەیە لە یانە نوێیەکەی خاوەنی هەیە، بۆیە وەکو سەرچاوەکان باسی لێوە دەکەن، وەرزی یەکەم بە درێسی ژمارە نۆ دەردەکەوێت و پاشان وەرزی دووەم درێسی ژمارە دەی پێدەدرێت.
لە لایەكی دیكەوە: گرێبەستی کلیان ئمباپێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت، واتە تاوەکو ساڵی 2029 پەیوەندی بە یانەی خەونەکانیەوە دەکات، ئەو کاتیش تەمەنی دەبێتە 29 ساڵ. هەرچەندە وردەکاری گرێبەستەکەی بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی پێشووی، بێ بەرامبەر پەیوەندی بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگەوە دەکات.
ژمارەكان وادەڵێن: کیلیان ئمباپێ یاریزانی نوێی ریاڵ مەدریدە، ئەستێرە جیهانییەکە لە کاتێکدا گەیشت، کە تەمەنی 25 ساڵە و گۆڵکاری خولی فەرەنسییە، شەش ساڵی لەدوای یەکە لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەبێتە گۆڵکار.
زانیاریی زیاتر: ئمباپێ کاپتنی هەڵبژاردەکەیەتی، لەگەڵ فەرەنسا بووەتە پاڵەوانی مۆندیالی 2018 و پاڵەوانی یۆرۆ، هەروەها لە ساڵی 2021 گۆڵی بردنەوەی یۆرۆی تۆمارکرد، لە مۆندیالی 2022 توانی پێڵاوی زێڕین بباتەوە و گۆڵکاری مێژوویی یارییەکانی کۆتایی مۆندیالە بە تۆمارکردنی چوارگۆڵ.
باكگراوند: ئمباپێ گۆڵکاریی مێژوویی یانەی پاریس سانجێرمانە بە تۆمارکردنی 256 گۆڵ، ئەم وەرزە خولی فەرەنسی، جامی فەرەنسا و جامی سوپەری فەرەنسی بەدەستهێناوە،لە ماوەی 7 ساڵی لە یانە فەرەنسییەکە 17 نازناوی بەدەستهێناوە، کە پێكدێن لە 6 خولی فەرەنسی، 4 جامی فەرەنسا، 5 جامی سوپەری فەرەنسی و 2 جامی خول.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.