هەڵبژاردەکان بۆتۆ
گرەو لەسەر ئاڤا مەكەن!
شەیری بکە لە:

وێنەی كەرنەڤاڵەكەی ئیسكان
ئاڤا سپۆرت
لەسەرووبەندی دەنگۆی كەرنەڤاڵەكەی ئیسكان، لێرە و لەوێ گوێبیستی ئەوە دەبووین، كە ئاڤا سەركێشییەكی گەورە دەكات و ئەمجارە لێی رزگاری نابێت، تەنانەت چاوەڕێی ئەوەبوون، دۆخێكی خراپ ڕووبدات و بەزیان بەسەر ئاڤا و بینەرەكان و پاڵپشتەكانی بشكێتەوە، هەندێكیان گرەویان لەسەر ئەوەدەكرد، كە ئەمجارە مەحاڵە و لەم جەنجاڵی و قەرەباڵغییەی ئیسكان شەڕ و ئاژاوە ڕوودەدات و رزگاریان نابێت، جا بەشێكیان حەزیاندەكرد ئێمە ئەو كارە بكەین، چونكە پێیانوابوو دۆڕاوین.
بەڵام ئەوان بێاگابوون لەوەی ئاڤا دەست بۆ هەركارێك و پڕۆسەیەك ببات، ئەوا خوێندنەوە و پلانی ورد بۆ بابەتەكان دەكات، كارەكان بە كۆمەڵ و گرووپ گرووپ ئەنجام دەدات، نازانن ئێمە ئەگەر بەر لە ئەنجامدانی كارێك گرەنتی سەركەوتنی كارەكەی نەبێت نایكەین، دواتر بەچاوی خۆیان سەركەوتن و دەنگدانەوەكەی كارە مەزنەكەی ئاڤایان بینی و هەمووان گرەوەكەیان دۆڕاند.
پێشووتریش هەر ئەوانەبوون، بەهۆی كورتبینی خۆیان، بە خەڵكیان دەگووت هیچ كارێكی گەوەری میدیا بۆهیچ كەناڵێكی تازە نەماوەتەوە تا بیكات، بەڵام ئاڤا بەرلەوەی بە فەرمی پەخشەكەی بكەوێـتەكار، ئەو وەڵامشی دانەوە و نیشانیدان، كە هێشتا كارگەلێكی زۆی میدیای ماوە بكرێت و پێیڕاگەیاندن، ئاڤا بەكارە جوانەكانی كەلتوری شەڕگۆڕین بۆ ئاهەنگێڕان دەگۆڕێت، خزمەتی مناڵێكی بچوك یا وەرزشوانێكی كوردستان كاری لە پێشینەی ئاڤاییەكانە.
ئەم كارەی دوایی ئاڤا میدیا، بەجۆرێك دەنگی دایەوە، خەڵكی كوردستان لە هەموو لایەك شاهێدی ئەوەدەن، یەكێك لە كارە جوانەكانی ئەم وەرزەی میدیا، كەرنەڤاڵەكەی ئاڤا بووە لە ئیسكان، ئێستا قسەی سەرزاری هەمووان ئەوەیە نەكراوە و نەبیرناوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.