هەڵبژاردەکان بۆتۆ
چیرۆكی ڕزگاربوونی ئەستێرەیەكی كورد لەدەست تیرۆریستان
شەیری بکە لە:

وێنەی هاوار مەلا محەممەد
ئاڤا سپۆرت
هاوار مه‌لا محه‌ممه‌د، كاتێك له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له دوای رووخانی ڕژێمی حزبی به‌عس به شداری پاڵه‌وانییه‌تیه‌ك له ئوردن ده‌كه‌ن، له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن و داوایان لێده‌كه‌ن به ئاربیجی هێرشبكه‌ن سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكییه‌كان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوار مه‌لا محه‌ممه‌د یاریزانی كوردی ره‌سه‌ن، له 1981 له شاری موسڵ له دایك ده‌بێت و سه‌ر به خێلی زێبارییه‌كانه، كه خێلێكی مێژووی ڕه‌سه‌نی كوردستانن، هاوار له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی یاریكردنی له یانه‌ی موسڵه‌وه ده‌بێت، دواتر په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یانه‌ی قوه‌ی جه‌ویه‌وه ده‌كات و له‌وێشه‌وه ڕووده‌كاته هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، ناوی هاوار له گۆڕه‌پانی سه‌وزی عێراق ده‌دره‌وشیته‌وه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی له 2007 یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی ئاسیا ده‌بێت.
چیرۆكە سەرەكییەكە: له ماوه‌ی یاریكردنی هاوار له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق زۆر ڕووداوی تاڵ و شیرینی به‌سه‌رهاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووی سه‌رنج ڕاكێشتره، ئه‌و كاته‌بوو دوای 2006 كاتێك هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یارییه‌كانی له وڵاتی ئوردنی ده‌كرد، چه‌ند یاریزانیكی له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیش یارییان ده‌كرد، ده‌بوو به خێرای به ڕێگای ئۆتۆمبێل بگه‌ڕێنه‌وه، جارێكیان له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه، كه هاوار و نوڕ سه‌بری و مه‌هدی كه‌ریم و قوسه‌ی، له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی دیكه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه شه‌ویان به‌سه‌ر دادێت، ئه‌و كاته‌ش خه‌ڵك سه‌ربڕین و رفاندن و ترس و تۆقان و كوشتنی ناوداران و له لوتكه‌دابوو، خه‌ڵك زۆر له‌و دۆخه نه‌خوازراوه ده‌ترسا.
لە لایەكی دیكەوە: له نێو تاریكه شه‌ودا تووشی بازگه‌یه‌كی چه‌كداران دێن، یه‌كێك له چه‌كداره‌كان، شێوه‌ی خۆی پێچابوو ده‌لێت، ئێوه كێن، ئه‌وانیش پێناسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن كه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقن، چه‌كداره‌كه پێانده‌ڵیت، دابه‌زن و ئه‌وه‌ش ئاربیجی ده‌ی هێرشبكه‌نه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی ئه‌مریكیه‌كان، هه‌رچه‌ند نوڕ سەبری گۆڵپارێز، پێیانده‌ڵێت: ئێمه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقین له یاریی گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و چه‌كداره نایاناسێت، هاواریش له خراپترین دۆخی داده‌بێت و به هاوڕێكانی ده‌ڵێت، ئه‌مجاره كۆتایمانهات، به‌ڵام چه‌كدارێكی دیكه‌ی هه‌مان گرووپ نزیكده‌بێته‌وه یاریزانه‌كان ده‌ناسن و سڵاویان لێده‌كه‌ن، بۆیه ده‌ڵێت، ئه‌وانه ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقن و ڕێگه‌یان بده‌ن بڕۆن، ئینجا هاوار و هاوڕێكانی ڕزگاریان ده‌بێت.
باكگراوند: هاوار مه‌لا، به هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی و یاریكردن به قاچی چه‌پی، په‌یوه‌ندی به چه‌ند یانه‌یه‌كی جیهانی و عه‌ربی كردووه، یاریزانه كورده‌كه مێژووێكی پڕشنگداری هه‌یه، چونكه یه‌كه‌م یاریزانی كورد و عێراقییه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا گۆڵی تۆماركردبێت، كاتێك له یانه‌ی ئانۆرسۆسیسی قوبڕسی، له وه‌زری 2008-2009، به‌سه‌ر گۆڵی سێیه‌می له دژی پاناسیناكۆسی یۆنانی تۆماركرد، هه‌ر ئه‌و كاته‌ش بوو له یارییان له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی یارییان ده‌بێت، یارییه‌كه به ئه‌نجامی(3-3) كۆتایی دێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئه‌و كات مۆرینهۆی پورتوگالی ڕاهێنه‌ری ئینته‌ره، دوای یارییه‌كه ده‌ڵێت، مه‌ترسیدارترین یاریزانی تیپی یان قوبڕسیه‌كه یاریزانی ژماره 19 بووه، كه یاریزان هاوار ئه‌و ژماره‌ی له‌و یانه ده‌پۆشی، كوره‌كه‌ی عه‌شیره‌تی زێباری له ژیانی یاركردنی یاریی بۆ یانه‌كانی( موسڵ، قوه‌ی جه‌ویه، ئه‌نسار، ئه‌پۆلۆن لیماسۆل، عه‌ین، خور، ئانۆر سۆسیس، برسپۆلیس، هه‌ولێر، استقلال ته‌هران، دوب ئاهن ئه‌سفه‌هان، زاخۆ) كردووه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.