هەڵبژاردەکان بۆتۆ
"ئەو رۆژە یارییەكەی هەولێر وەك كەرنەڤاڵ دەبینرا"
شەیری بکە لە:

وێنەی كامەران محەممەد
ئاڤا سپۆرت
كامه‌ران محه‌مه‌د، یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی مێژووی ئه‌و شاره و كوردستان، له 1967 له هه‌ولێر له دایك ده‌بێت، تواناكانی ئه‌ویاریزانه به خێرای گه‌شه ده‌كات، خاڵی به‌هێزی ئه‌و له خێرای لێهاتووی بووه له گۆڵكردن، بۆیه له ته‌مه‌نێكی بچوك په‌یوه‌ندی به‌ڕێزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراقه‌وه ده‌كات، و له پاڵه‌وانێتی فه‌ڵه‌ستین بۆ لاوان له 1985 به‌شداریكردووه.
چیرۆكە سەرەكییەكە: كامه‌ران محه‌مه‌د یاریان له‌گه‌ڵ یانه‌ی سامه‌را ده‌بێت، له وه‌رزی(1989 - 1990)بوو، یارییه‌كه له قۆناغی گه‌ڕانه‌وه له رۆژی 23-3-1990بوو له یاریگه‌ی هه‌ولێر، كه ئه‌و كات یه‌كێك له یاریزانه‌كانی سامه‌را عه‌دنان حه‌مه‌د بوو، یارییه‌كی به‌هێزبوو، وه‌ك هه‌میشه جاماوه‌رێكی زۆری هه‌ولێر له یاریگه ئاماده‌بوون و به‌جۆش و خرۆشه‌وه هانی هه‌ولێریان ده‌دا، حاجی كانه‌بیش به خۆی ڕایزینگه‌كه‌ی له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه هاواری ده‌كرد، كه یه‌كێكه له كۆنترین هانده‌ر و سه‌رسه‌خترین هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بوو.
لە لایەكی دیكەوە: من و تاریق عه‌بدولره‌حمان ئه‌و رۆژه به‌یه‌كه‌وه وه‌ك هێرشبه‌ر یارییمان ده‌كرد، به‌ڵام زووتر راهێنه‌ری سامه‌را به‌رگریكاره‌كانی تیپه‌كه‌ی ئاگادار كردبووه وه، كه به تووندی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن درێسی ژماره 11 و 8 یاریی بكه‌ن، كه من یازده بووم و تاریقیش هه‌شت، بۆیه زۆر به تووندی له‌گه‌ڵ ئێمه یارییان ده‌كرد و به ئاسانی ڕێگه‌یان نه‌ده‌داین بجوڵێینه‌وه، له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه گۆڵێكیشمان لێ كراوبوو، هێنده‌ی دیكه ئێمه‌ی شپڕزه‌ی كردبووین.
زانیاریی زیاتر: كه هاتینه‌وه نێو یاریگه ده‌نگی هانده‌رانی هه‌ولێر گۆڕا و ده‌نگی گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌هات، كه گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عیدی كۆچكردووبوو، گۆرانییه‌كه‌یم بیره، ئه‌و كات به‌رهه‌می تازه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌بوو كه ده‌یگوت:" چاو جوان چاو جوان چاو جوان جوانیت به‌هره‌ی خوایه، خۆزیا له دونیادا ده‌ی ده‌ی پیری نه‌بووایه خۆزیا له دونیا ده‌ی ده‌ی جوان یاریم بووایه"، دواتر حاجی كانه‌بی و هاوڕێكانی داوای گۆرانی خێرایان لێ كردوو، ئه‌ویش به‌زمه‌كه‌ی به گۆرانی (مه‌ستم ده‌بڵێ مه‌ستم شێتی بازنی ده‌ستم) خۆش كرد، ئیدی له‌سه‌ر ئه‌و ئاوازه پڕ به‌ده‌نگی گۆرانی ده‌گووت، ده‌تگووت ئاهه‌نگه هانده‌ران.
كاریگەری لێكەوتەكانی: جۆش و خرۆشێكی زیاتریان هاتبووه جه‌سته و هه‌ڵده‌په‌ڕین، دیمەنی ئه‌و رۆژه‌ی یاریگه‌ی هه‌ولێر له ئاهه‌نگێكی گه‌وره ده‌چوو، كه هیچ هه‌ستێك ناتوانێت وه‌سفی بكات.
پێدراوە راستەكان: من و تاریق و یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانیانه حه‌ماس گرتمانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگدابین رامانده‌كرد و یارییمان ده‌كرد، وای لێ هات به‌رگریكه‌ره‌كان چاودێری ئێمه‌یان پێ نه‌ده‌كرا، ئه‌و ده‌نگه زووڵاڵه‌ی ئه‌و چه‌پڵه گه‌رمه‌ی هانده‌ران هێزێكی زۆری پێ به‌خشیبووین، تا گۆڵی به‌رامبه‌رم تۆماركردووه، دوو تۆپیشمان له ستوون دا، هه‌ر له نێو یاریگه به یاریزانه‌كانم گوت: "ئه‌و كاسیێته بێنن تا دوای یاریی ئاهه‌نگی پێبگێڕین"، تاریقیش وتی:" كوره ئه‌وه جه‌لال خۆیه‌تی له سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه گۆرانی ده‌ڵێ"، ئه‌و رۆژه یاریی هه‌ولێر جگه له تۆپی پێ شێوه‌ی فێستیڤاڵێكی به‌هاره‌ی كورده‌واری نیشان ده‌دا، بۆیه هه‌رگیز له بیر و هزری یاریزان و هانده‌رانی ئه‌و كاته‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ره‌شنابێته‌وه.
باكگراوند: كامه‌ران 1984 تاوه‌كو 1995 له ڕیزی یانه‌ی هه‌ولێر یاریی كردووه، له سه‌ره‌تا له هێرشبه‌ر یاریده‌كرد دواتر شوێنی یاریكردنی بۆ هێلی ناوه‌ڕاست گۆڕیوه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر جامی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراقیان بردووته‌وه، له یاریی كۆتایش به ته‌نها سێ گۆڵی كردووه، وه‌رزێكیش بۆ یانه‌ی ره‌شید له 1986 -1987، یاریی كردووه، نزیكه‌ی 40 گۆڵی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپانه تۆمار كردووه كه ياريي بۆ كردوون.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.