هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بە جلی سەربازییەوە هەولێری لە دۆڕان رزگار كرد
شەیری بکە لە:

وێنەی سەركار عەلی خان
ئاڤا سپۆرت
سه‌ركار عه‌لی خان، كه به سه‌ركار ماڕادۆنا ناوی ده‌ركردبوو، چونكه پێانوابوو هاوشێوه‌ی ماڕادۆنا یاریزان ده‌بڕێت و گۆڵ ده‌كات و لێدانی سزا وه‌رده‌گرێت، بۆیه ئه‌و نازناوه‌یان پێبەخشی بوو، ته‌نانه‌ت كاتێ ده‌گه‌شته ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رانبه‌ر به ئاسانی لێدانی سزای وه‌رده‌گرت، كه س هێنده‌ی ئه‌و لێهاتوو نه‌بووه له وه‌رگرتنی پێناڵتی، هه‌موو ڕێگاكانی وه‌رگرتنی پێناڵتی شاره‌زابوو.
چیرۆكە سەرەكییەكە: سه‌ركار له ساڵی 1986، ئه‌وكات له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت، یارییه‌كی گرنگیان له شاری به‌غداد له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیاحه‌ی ئه‌و كات ده‌بێت، كه كۆمه‌ڵێ یاریزانی باشی هێنابوو، له‌وانه كه‌ریم سه‌دامی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، یارییه‌كه له قۆناخی پاڵاوتن بوو بۆ پله‌یه‌كی عێراقی، به‌ڵام وا ڕێككه‌وت، له ڕۆژی یارییه‌كه ماڕادۆناكه‌ی هه‌ولێر له شاری كه‌ركوك له ئه‌ركی سه‌ربازی ده‌بێت، نه‌یده‌توانی زووتر له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی گه‌شتی به‌غداد بكات، چونكه مۆڵه‌تی نه‌بوو، یارییه‌كه كاتژمێر(4) بووه.
لە لایەكی دیكەوە: تا پێش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆژە، سه‌ركار مۆڵه‌تی وه‌رنه‌گرتبوو، بۆیه دڵی زۆر تووند ده‌بێت و بیر و خه‌یاڵی هه‌ر لای هاوڕێ و یاریزانه‌كان ده‌بێت، نه‌یده‌زانی چی بكات ئارامی لێ هه‌ڵگیرابوو، كاتژمێر دوازده‌ینیوه‌ڕۆیه، كاوه عه‌بدوڵڵا هه‌بوو به‌رگریكه‌ری باڵی چه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و كاته پێكانی هه‌بوو، هاوسه‌ربازی ئه‌و كاتی سه‌ركاربوو به سه‌ركار ده‌ڵێت، سه‌ركار بۆ ناچیته یارییه‌كه ده‌توانی مۆڵه‌تێكی كاتی وه‌ربگرین، ئه‌ویش ده‌ڵێت، ئاخر تازه دره‌نگه و پێراناگه‌ین، به‌ڵام كاوه سوور ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی برۆن،هه‌ر چۆنێك بێت مۆڵه‌تێكی كاتی وه‌رده‌گرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: به‌خێرای ده‌چنه گه‌راجی ئۆتۆمبێڵ و له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان به ئۆتۆمێڵی تایبه‌تی بۆ یاریگه‌ی شه‌باب له شاری به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌ون، سه‌ركار هه‌ر ئه‌وه‌نده فریاده‌كه‌وێت له رێگا به په‌له له‌فه‌یه‌ك بخوات، تا گه‌یشتینه یاریگه، به جلی سه‌ربازی و پۆستاڵ و بێریه‌وه، هیلاك و ماندوو ده‌چێته به‌ر ده‌رگای یاریگه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كان رێگه‌یان لێ گرتوووتیان بۆ كوێ، ئه‌ویش ده‌ڵێت: من یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێرم، ئه‌وانیش له قاقای پێكه‌نینیان دا‌و وتیان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ناو یاریگا كێن، گه‌ر تۆ یاریزان بیت، بڕۆ كاكه بڕۆ لێره مه‌وه‌سته شوێنی تۆ سه‌رپه‌یژه‌كانه، له‌و كاته یاریزانانه‌كانی هه‌ولێر سه‌ركار ده‌بینن و به‌ره‌و ڕووی ده‌چن، پاسه‌وانه‌كانیش به سه‌رسامیه‌وه ده‌رگاكه‌یان كرده‌وه.
وێنە گەورەكە: سه‌ركار هه‌ر به جلی سه‌ربازیه‌وه ده‌چێته ناو یاریگه، لە نیوەی یەكەم گۆڵێكیان لێكرابوو ، له نیوه‌ی دووه‌م ڕاهێنه‌ری هه‌ولێر، ماڕادۆناكەی دەهێنێتە نێو یارییەكە، توانی لێدانێكی سزا وه‌ربگرێت و گۆڵی یه‌كسانیش تۆمار بكه‌نه‌وه، كه هه‌ر گیز سه‌ركار و هاوڕێكانی ئه‌و ڕۆژه‌یان بیرناچێته‌وه، به ڕۆژێكی خۆش و ناخۆشی ژیانی خۆی داده‌نێن.
باكگراوند: سه‌ركار عه‌لی خان، له دایك بووی 1965، له شاری هه‌ولێر، له 1982 تاوه‌كو 1994، له یانه‌ی هه‌ولێر یاریی كردووه، دواتر ساڵێك بۆ یانه‌ی برایه‌تی یاریی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی پێكانێكی قووڕس، كه زووتر دووچاری هاتبوو واز له یاریكردن ده‌هێنێت، له 1988، به نووسراوی فه‌رمی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام به‌هۆكاری تایبه‌تی خۆی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌كه‌وه نه‌كردووه، كه ڕه‌نگه ئه‌مه باشترین ده‌ره‌فه‌تی ژیانی وه‌رزشی سه‌ركاری هه‌ولێریانبێت، به‌ڵام له كیسی چووبێت، نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی بووه، نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ، جێگری سه‌رۆكی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بووه، ئیستاش ئه‌ندامی جێبه‌جێكاره له لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.