هەڵبژاردەکان بۆتۆ
چیرۆكی دامەزراندنی یەكەم هەڵبژاردەی كوردستان
شەیری بکە لە:

وێنەی پێكهاتەی هەڵبژاردەی كوردستان
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی كوردستان، له گه‌رمه‌ی شۆرشی ئه‌یلول و به‌رخوداندا، وه‌رزشوانان به‌هێزترین هه‌لبژارده به ناوی كوردستان دروست ده‌كه‌ن، كه پاڵپشتی راسته‌وخۆی سه‌ركردایه‌تی شوڕشی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ده‌ستهێناوه، كه ئه‌وكات ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان له جیهان كه‌م بووه، به‌ڵام یاریزانه‌كان سه‌ره‌ڕای جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان، هه‌وڵی ئه‌وه‌شیان داوه به وه‌رزش په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی بگه‌ینن و وه‌رزش و هه‌لبژارده‌ی كوردستان له‌و مه‌یدانه به‌ده‌ربێخن.
چیرۆكە سەرەكییەكە: شۆڕشی ئه‌یلول له 11ـی ئه‌یلولی 1961 له به‌شی باشوری كوردستان له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌ڵگیرسا، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م شۆڕشه ئه‌وه‌بوو، هه‌موو چین و توێژێكی كوردستان به یه‌ك ده‌نگ وبه یه‌ك ره‌نگ و به یه‌ك گیان، به‌شداریان له شۆڕشی ئه‌یلول كرد، كه دریژترین شۆڕشی سه‌ده‌ی بیسته‌مه له دژی سته‌مكارانی ناوچه‌كه روویدابێت.
وێنە گەورەكە: وه‌رزشوانانی كوردستانیش وه‌ك به شێكی دیاری كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری زۆرینه‌یان روویانكرده نێو ناوه‌نده‌كانی شۆڕش و چه‌كیان هه‌ڵگرتوو كه‌وتنه به‌رگری كردن له نیشتیمان و خه‌ڵكی خۆیان، كه به شێكیان هه‌رچی ئیمتیاز و خۆشگووزه‌رانی خۆیان هه‌بوو كردیانه قوربانی خاك و نیشتمانه‌كه‌یان.
بابەتە ستراتیژییەكە: وه‌رزشوانان له‌م كاته‌دا هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان دروست ده‌كه‌ن، بیرۆكه‌ی دروستبوونه‌كه‌ی له لایه‌ن فه‌رهاد عه‌ونیه‌وه ده‌بێت، كه ئه‌و كات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لاوان له ئه‌مانه‌تی راگه‌یاندن و رۆشه‌نبیری بوو، پێشووتریش ئه‌م بیرۆكه‌یان له‌گه‌ڵ شه‌هید دارا تۆفیق، كه ئه‌مینداری دارایی بوو لای خۆی گه‌ڵاله كردبوو، به‌مجۆره هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له 1974 له شاخ دامه‌زرا، وه‌ك چۆن شاخه‌كانی كوردستان له مێژه بوونه‌ته مه‌ڵبه‌ندی ده‌ستكه‌وت و شۆڕشه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزشیش بووه په‌ناگه.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: له سه‌رتادا له شاری رواندز مه‌شق و راهێنان و گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌دا، دواتر به هۆی مه‌ترسی حكومه‌تی به‌غدا بنكه‌ی یارییان بۆ حاجی ئۆمه‌ران گواسته‌وه، راهێنانه‌كان له ژێر سه‌رپه‌رشتی مامۆستا جه‌مال قه‌ره‌داغی و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی مه‌جید میرخان ده‌بێت.
زانیاریی زیاتر: دیارترین یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێكهاتبوون له( ئه‌سعه‌د عه‌لی، سه‌باح جه‌لال، عادل شاكر، كانه‌بی گچكه، ساڵح محه‌مه‌د، مامه‌ند ره‌مه‌زان، ئه‌بوزێد محه‌مه‌د، مه‌جید میرخان، نه‌جاح ده‌روێش، دارا جه‌میل، به‌شار ره‌حمه‌توڵڵا، رێبوار شه‌فیق، یه‌دوڵڵا حوسێن، عه‌لی حه‌سه‌ن، هه‌لێن فه‌تاح).
كاریگەریی لێكەوتەكان: هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له یه‌كه‌م یاریی دۆستانه‌ی خۆی له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی (ره‌زائییه) ده‌بێت یارییه‌كه به ئه‌نجامی (4-0) ده‌به‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ناو ده‌نگی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان زیاتر بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌وادارێكی زۆری له كاتی یارییه‌كان له خۆی كۆده‌كاته‌وه، به جۆرێك هه‌ركاتیك له شاره كوردیه‌كان یاریی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان هه‌بووایه زۆرترین هانده‌ر و جه‌ماوه‌ر كۆده‌بوونه‌وه هانی كوردستانیان ده‌دا، كه ئه‌مه خه‌ونی هه‌موو كوردێكه هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به چاوی خۆی ببیینێت و هانی بدات، یه‌كه‌م گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش له لایه‌ن یاریزان و پێشمه‌رگه عادل شاكر تۆمارده‌كرێت.
لە لایەكی دیكەوە: له دووه‌م یاریی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی مهابادبوو، كه هانده‌رێكی زۆر له شاره‌كانی دیكه‌ش رۆیشتبوون بۆ سه‌یركردنی یاریی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی مهابادیش ئه‌و رۆژه به جۆش و خرۆش و هه‌ستی كوردانه هانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌ده‌ن، كوردستان یارییه‌كه به ئه‌نجامی (3-0) ده‌باته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه كه‌و ئه‌و كات هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان یه‌كێك بووه له به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌كانی ناوچه‌كه.
خاڵە ئەرێنییەكان: ئه‌و ئاسته‌ی پێشكه‌شی ده‌كرد، كۆبوونه‌وه‌ی خۆڕسكی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران له ده‌وری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، ترس ده‌خاته دڵی ده‌سه‌ڵاتدارنی ئه‌و كاته‌ی ئێران، ته‌نانه‌ت بڕیاربوو هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌و كاتانه‌دا به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تیه‌كی دۆستانه‌ش بكات، به‌ڵام دووباره رێگری لێ ده‌كرێت، كاتێكیش ده‌بینن بووەته هه‌وێنی لێكنزیكردنه‌وه‌ی كوردانی رۆژهه‌ڵات و باشور، به‌هیزبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌نج و لاوانی وه‌رزشوانان، ئیدی به بڕیارێك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، ڕێگری له یاریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
پێدراوە ڕاستییەكان: ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه ته‌مه‌نی كورت بووه، به‌ڵام سه‌دان چیڕۆكی گه‌وره و نهێنی لای یاریزانه‌كان هه‌یه، ته‌نانه‌ت وێنه بیره‌وه‌یه جوان و ده‌گمه‌نه‌كانیشیان ڕۆژانێك له نێو سه‌رینه‌كان ده‌شارده‌وه، تا له له ناوچوون بیانپارێزن، به‌و وێنانه تۆمه‌تبارنه‌كرێن و نه‌بردرێنه به‌ر په‌تی سێداره و زیندانی تاكه‌كه‌سی، ئه‌وانه‌ی له‌ژیانیش ماون تا ئێسته پۆشینی درێسی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به گه‌وره‌ترین شه‌ره‌ف و خۆشترین ساته‌كانی ژیانیان داده‌نێن، كه ئه‌وان ده‌یانزانی پۆشینی ئه‌م درێسه هه‌م قوربانی به گیان ده‌وێت و هه‌م گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری ژیانیانه.
باكگراوند: دوای تێپه‌ڕبوونی 48 ساڵ به‌سه‌ر دروستكردنی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ، به‌ڵام به‌داخه‌وه كوردستان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان ناكات و ناوی كوردستان له كۆڕبه‌نده گه‌وه‌ركانی وه‌رزشی جیهان نابینرێت و ئه‌و ئاڵایه‌ی هه‌زارن كه‌س له پیناوی شه‌هیدبوون و بووه په‌ڕۆی كفنی سه‌دان شه‌هید، كه‌چی وه‌ك ئاڵای وڵاتان و نه‌ته‌وه‌كان به‌سه‌ربه‌خۆی ناشه‌كێته‌وه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.