باشترینەكانی لالیگا دەستنیشانكران
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزان بێلینگهام
ئاڤا سپۆرت
باشترینەكانی لالیگا خەڵات كران، باشترینەکانی ئەم وەرزەی لالیگا دیایكران، و تیایدا جود بێلینگهامی تەمەن 20 ساڵ وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەستنێشانکرا، ئەوەش لە کاتێکدایە بێلینگهام هاوکاری یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی 36ەمی لالیگا.
وێنە گەورەكە: لالیگا پێنج یاریزانی کاندید کردبوو بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولەکە، کە ئەوانیش، جود بێلینگهام، ڤینیسیۆس جونیۆر، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئارتێم دۆڤبیک و ئەنتوان گریزمان بوون، بەڵام لە کۆتاییدا بێلینگهام زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و وەک باشترین یاریزان دەستنێشانکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بێلینگهام لەیەکەم وەرزی لەگەڵ ریال مەدرید، توانی لە کۆی 28 یارییدا، 19 گۆڵ و شەش ئاسیست تۆماربکات و نازناوی لالیگاشی بەدەستهێنا.
زانیاریی زیاتر: لامین یامالی تەمەن 16 ساڵ، ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆنە، بە باشترین یاریزانی خوار تەمەن 23 ساڵ دەستنیشانکرا، ئەوەش دوای ئەوەی یامال وەرزێکی نایابی پێشکەشکرد و توانی لەم وەرزەدا پێنج گۆڵ و هەشت ئاسیست تۆماربکات.
باكگراوند: هەروەها میشێلی ڕاهێنەری یانەی جیرۆنا، بە باشترین ڕاهێنەری ئەم وەرزەی لالیگا هەڵبژێرا، ئەوەش دوای ئەوەی توانی جیرۆنا بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا خۆیدا بگەیەنێت بە چامپیۆنزلیگ.
لە لایەكی دیكەوە: ئارتێم دۆڤبیک، هێڕشبەری یانەی جیرۆنا، خەڵاتی باشترین گۆڵکاری بردەوە و لەم وەرزەدا توانی 24 گۆڵ تۆماربکات، هەروەها ئونای سیمۆن، گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیک بیلباو بە باشترین گۆڵچی وەرز دیاریکرا، ئەوەش دوای ئەوەی توانی 16 کلین شێت دەستەبەر بکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.