هیلال ریكۆردێكی مێژوویی تۆماركرد

هیلال ریكۆردێكی مێژوویی تۆماركرد

وێنەی پێكهاتەی هیلال

28 ئایار
خولەکان

ئاڤا سپۆرت


یانەی هیلال توانی بەبێ شکست کۆتایی بە وەرزەکە بهێنێت و لە دوایین یاریشدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی وەحدەی بردەوە.


چیرۆكە سەرەكییەكە: لە دەستپێکی یارییەکەوە یانەی هیلال کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و ئەوەشبوو لە خولەکی 19 محەممەد کانۆ توانی گۆڵی یەکەمی هیلال تۆماربکات، سەرەڕای هەوڵێکی زۆر، بەڵام گێمی یەکەم بەو تەنیا گۆڵە کۆتایی هات. 


لە لایەكی دیكەوە: لە گێمی دووەمدا، یانەی وەحدە زیاتر دەهاتنە پێشەوە و ڕێگریشیان لە هێڕشەکانی هیلال دەکرد، دواجار لە خولەکی 77 یەحیا ناجی توانی گۆڵی یەکەم و یەکسانیی بۆ یانەی وەحدە تۆماربکات، یارییەکەش وا پێدەچوو بە یەکسانیی کۆتایی بێت، بەڵام لە خولەکی 92 ئالێکساندەر میترۆڤیچ توانی گۆڵی دووەمی هیلالی پاڵەوان تۆماربکات و کۆی خاڵەکانی یانەکەی گەیاندە 96 خاڵ.


باكگراوند: هیلال لەم وەرزەی خولی سعودی دووچاری هیچ شکستێک نەهات و بووە یەکەم یانەی سعودیا بتوانێت بەبێ شکست کۆتایی بە وەرزەکەی بهێنێت.