ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر سزادرا

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر سزادرا
8 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

 

جێماو سەدرەدین ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر لەلایەن لێژنەی بەدواداچوون و سزادانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی سزادرا.

 

وێنە گەورەکە: لە یاریی نێوان هەولێر و گەرمە لە خولەکی 70 ، جێماو سەدرەدین کارتێکی زەرد وەردەگرێت، بەهۆی هەڵچوون و دژایەتیکردنی بڕیارەکانی ناوبژیوان.

 

زانیاریی زیاتر: لە کۆتایی یارییەکە ناوبژیوان سەیری لیستی ناوی یاریزانەکان دەکات، ناوی جێماو سەدرەدینی تێدانییە، کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی خولی ئەستیرەکانی عێراقە، ئەگەر کەسێک باج و ناوی فەرمی نەبێت ناتوانێت بچێتە نێو یاریگا، بۆیە ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر سزادرا.

 

ئەمەش بزانە: جێماو سەدرەدین بە بڕی پێنچ ملیۆن دینار سزادرا، جگەلەوەش بۆ دوو یاریی ناتوانێت یاوەری تیپەکەی بکات، ئەگەر دووبارەشی بکاتەوە سزاکی قورستر دەبێت.