هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بەرشەلۆنە گۆڵبارانی بایرن میونشنی کرد
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
بەرشەلۆنە لە چامپیۆنزلیگی خانمان گۆڵبارانی بایرن میونشنی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: وەرزێکی نوێی چامپیۆنزلیگی خانمان دەستیپێکرد و تیایدا چوار یاریی ئەنجامدرا، خانمانی بەرشەلۆنەیش تۆڵەی پیاوانیان کردەوە و بە ئەنجامی 7-1 لە خانمانی بایرن میونشنیان بردەوە.
زانیاریی زیاتر: بەرشەلۆنە، لە نێو یاریگای یۆهان کرۆیف، ڕووبەڕووی یانەی بایرن میونشن بووەوە، هەر لە سەرەتایشەوە بەرشە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 4-1 لە بەرژەوەندی یانە کۆتەلۆنییەکە کۆتایی هات.
زیاتر بزانە: لە گێمی دووەمیشدا بەرشەلۆنە درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی دا و سێ گۆڵی دیکەیان لەو گێمەدا تۆمارکرد، بەوەش یارییەکە بە ئەنجامی 7-1 لە بەرژەوەندی بلاوگرانا کۆتایی هات.
لە لایەکی دیکەوە: ئارسناڵی پاڵەوانی وەرزی پێشوو لە یەکەم یارییدا لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2-1 بە لیۆنی فەڕەنسی دۆڕا، یوڤێنتۆس بە هەمان ئەنجام لە بەنفیکای بردەوە و یاریی نێوان پاریس و لاوڤین بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.