سعوودییە هەنگاوێک لە مۆندیال نزیکبوویەوە

سعوودییە هەنگاوێک لە مۆندیال نزیکبوویەوە

یاریزانانی هەڵبژاردەی سعوودییە

9 تشرینی یەکەم
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

سعوودییە یەکەم بردنەوەی لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە کۆمەڵەکەی خۆی بەسەر ئیندۆنیسیا بەدەستهێنا، هەنگاوێک لە گەیشتن بە مۆندیال نزیکبوویەوە.

 

وێنە گەورەکە: لەیەکەم یاریی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی ئەمریکای 2026، هەڵبژاردەی سعوودییە بە ئەنجامی (3-2) لە هەڵبژاردەی ئیندۆنیسیای بردەوە.

 

زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردەی عێراق رۆژی شەممە، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیندۆنیسیا یاریی دەکات، عێراق بۆ گەیشتن بە مۆندیال دەبێت لە بە جیاوازی دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئیندۆنیسیا بباتەوە، دواتر لەگەڵ هەڵبژاردەی سعوودییە یەکسان بێت راستەوخۆ دەگاتە مۆندیال.

 

ئەمەش بزانە: هەڵبژاردەی عێراق لە مێژوودا یەکجار گەیشتووەتە مۆندیال، لە 1986 لەسەر خاکی سعوودییە بووە، عێراقییەکان دەیانەوێت هەمان سیناریۆ دووبارە بکەنەوە، کە لە دوایین گەڕ لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی سعوودییە دەبێتەوە.