هەڵبژاردەکان بۆتۆ
كریستیانۆ ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد
شەیری بکە لە:

وێنەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
ئاڤا سپۆرت
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جارێکی دیکە مێژووی نووسییە و لە دوایین یاریی ئەم وەرزەی خولی سعودی توانی دوو گۆڵ تۆماربکات، بەوەش کریستیانۆ بووە تەنیا یاریزان لە مێژوودا لە یەک وەرزی خولی سعودی بتوانێت 35 گۆڵ تۆماربکات.
وێنە گەورەكە: لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی خولی سعودی، یانەی نەسر میوانداری یانەی ئیتیحادی ڕکابەری کرد و بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکە بباتەوە.
لە دوایین ساتی گێمی یەکەمدا، کریستیانۆ توانی گۆڵی پێشکەوتنی نەسر تۆماربکات و هەنگاوێک لە نووسینەوەی مێژوو نزیک بووەوە، بەو تاکە گۆڵەش گێمی یەکەم کۆتاییهات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە گێمی دووەمدا، نەسر هێرشەکانی چڕتر کردەوە و توانی بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات، دواجار لە خولەکی 69، کریستیانۆ جارێکی دیکە دەرکەوتەوە و بە لێدانێکی سەر گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، بەوەش کریستیانۆ بووە گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی سعودی و هیچ یاریزانێک هێندەی ئەو لە یەک وەرزی خولی سعودی گۆڵی تۆمار نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: لە خولەکی 79، عەبدولرەحمان غەریب بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی نەسڕی تۆمارکرد، پاشان لە خولەکەکانی 88 و 92 فەرحە شەمرانی و فابینیۆ توانیان گۆڵ تۆماربکەن و جیاوازییەکەیان کەمتر کردەوە، بەڵام لە خولەکی 95 مشاری نەمر توانی گۆڵی چوارەمی نەسر تۆماربکات و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.