لیڤەرکوزن دووەم نازناوی ئەم وەرزەی بردەوە

لیڤەرکوزن دووەم نازناوی ئەم وەرزەی بردەوە

چابی ئەلۆنسۆ لەگەڵ نازناوی جامی ئەڵمانیا

25 ئایار
ئەڵمانی

ئاڤا سپۆرت

 

دوای شکستە چاوەڕوان نەکراوەکەی بەرامبەر یانەی ئاتالانتا لە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ، بایەر لیڤەرکوزن توانی لە یانەی کایزەرسلاوتێرن بباتەوە و بۆ دووەمجار لە مێژوویدا نازناوی جامی ئەڵمانیای بردەوە. 

 

وێنە گەورەکە: لە سەرەتای یارییەکەوە، لیڤەرکوزن یارییەکی هێرشبەری دەستپێکرد و بەردەوام بوو لە هەولدان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم، بەو شێوەیەش گۆڵی یەکەم زۆری نەخایاند و لە خولەکی 16 گرانیت شاکا توانی گۆڵی پێشکەوتنی لیڤەرکوزن تۆمارکرد. 

 

زانیاریی زیاتر: لە خولەکی 44 و پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، ئۆدیلۆن کۆسانۆ دووەم کارتی زەردی وەرگرت و کرایە دەرەوەی یاریگا، ئەوەش یارییەکەی تا ڕادەیەک لە کوڕانی چابی ئەلۆنسۆی سەختتر کرد. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە گێمی دووەمدا، بایەر لیڤەرکوزن توانی پارێزگاری لە گۆڵی خۆی بکات، بەڵام سەرکەوتووش نەبوو لەوەی بتوانێت گۆڵی دووەم و دڵنیایی تۆماربکات، یارییەکەش بە تەنیا گۆڵی گرانیت شاکا کۆتاییهات و لیڤەرکوزن دووەم نازناوی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا. 

 

باکگراوند: لیڤەرکوزن، لە مێژووی خۆیدا تەنیا سێ نازناوی ناوخۆی بەدەستهێناوە، یەک نازناوی بۆندسلیگا و دوو نازناوی جامی ئەڵمانیا، چابی ئەلۆنسۆش بەرپرسیارە لە دوو لەسەر سێی ئەو نازناوانە.

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید