هەڵبژاردەکان بۆتۆ
کەس ناتوانێت بایرن میونشن ڕاگرێت
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
بایرن میونشن لە گەڕی شەشەمی بۆندسلیگا، لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بردنەوەی بەدەستهێنا.
چیرۆکی سەرەکی: بایرن میونشن لە گەڕی شەشەمی بۆندسلیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی ئینتراخت فرانکفۆرت، بایرن بە ئەنجامی 3-0 یارییەکەی بردەوە و شەشەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ فیکەی دەستپێکی یارییەکە و دوای تەنیا 15 چرکە لویز دیاز گۆڵی یەکەمی بۆ بایرن موینشن تۆمارکرد. دواتر و خولەکی 27 هاری کەین بە گۆڵێک لە دەرەوەی ناوچەی سزاوە یانە باڤارییەکەی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم و گێمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سوودی بایر کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم: فرانکفۆرت هەوڵێکی زۆری گۆڵكردنی دا، بەڵام سەرەنجام لە خولەکی 84 لویز دیاز بە گۆڵێکی دیکەی نایاب و بە هەوڵێکی تاکە کەسی خۆی گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی کوڕانی کۆمپانی کۆتایی هات.
زیاتر بزانە: بایرن میونشن لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 10 یاریی ئەنجامداوە هەر 10 یارییەکە براوە بووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.