هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پێشهاتەکانی یاریی بایرن میونشن و ئینتراخت فرانکفۆرت
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی ئینتراخت فرانکفۆرت دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بایرن میونشن لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی بۆندسلیگا، ئەمشەو کاتژمێر 07:00 ڕووبەڕووی یانەی فرانکفۆرت دەبێتەوە. بایرن میونشن ئەم وەرزە لە بۆندسلیگا بە دۆخێکی نایابدا تێدەپەڕێت، هەرچی فرانکفۆرتە دۆخێکی مامناوەندی هەیە.
زانیاریی زیاتر: بایرن میونشن لە بۆندسلیگا لە کۆی پێنج یاریی 15 خاڵی تەواوی کۆکردووەتەوە و هیچ شکستێکی نییە. فرانکفۆرتیش بە هەمان ژمارەی یاریی سێ بردنەوە و دوو شکستی هەیە، توانیویەتی نۆ خاڵ کۆبکاتەوە.
ئەمەش بزانە: بایرن میونشن لە دوایین پێنج یارییدا دوو بردنەوەی هەیە، دوو یاریی یەکسانبووە و جارێکیش شکستی هێناوە، یانە باڤارییەکە 11 گۆڵی تۆمارکردووە و فرانکفۆرت 10جار تۆڕی تیمەکەی هەرێمی باڤاریای هەژاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایرن میونشن بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی ئەلفۆنسۆ دەیڤز و جۆسیپ ستانیسیچ بێبەش دەبێت. لە لایەکی دیکەوە فرانکفۆرت بەبێ بەرگریکاریی یانەکە، راسموس کریستینسن میوانداریی بایرن دەکات.
پێکهاتەی پێشبینیکراو:
بایرن میونشن: مانوێل نۆیەر، ساشا بۆی، دایۆت ئۆپامیکانۆ، جۆناسان تـا، کۆنراد لایمەر، یۆشوا کیمیچ، لیۆن گۆرێتزکا، مایک ئۆلیسێ، سێرجی گنابری، لویس دیاز، هاری کەین.
ئینتراخت فرانکفۆرت: کاوا، بوتا، کۆخ، سیاتێ، براون، لارسن، سەخیری، ئوزون، دۆن، بورکاردت، باهۆیا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.