پاریس سانجێرمان کەوتە داوی یەکسانبوونی لیل

پاریس سانجێرمان کەوتە داوی یەکسانبوونی لیل
6 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

پاریس سانجێرمان لە گەڕی حەوتەمی لیگ ئا، یەکەم یەکسانبوونی وەرزەکەی تۆمارکرد.

چیرۆکی سەرەکی: پاریس سانجێرمان لە گەڕی حەوتەمی لیگ ئا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی لیل بووەوەوە، دوای سێ شکستی یەک بەدوای یەک بەرامبەر یانە پاریسییەکە، لیل توانی خۆی لە شکستێکی دیکە بەرامبەر پاریس سانجێرمان بپارێزێت.

زانیاریی زیاتر: پاریس سانجێرمان هاوشێوەی یارییەکانی ڕابردوو کۆنتڕۆڵی یاریگای کردبوو و باڵادەست بوو، بەڵام لە ڕووی مەترسییەوە هەردوو یانە ئاستیان هاوشێوە بوو و نەیانتوانی مەترسی ڕاستەقینە لەسەر گۆڵی یەکدی دروست بکەن، گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

لە گێمی دووەم: یارییەکە خێراتر بوو، خولەکی 66 نونو مێندێش بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی نایاب، گۆڵی یەکەمی پاریس سانجێرمانی تۆمارکرد. ئیسان ئمباپێ، برای کیلیان ئمباپێ خولەکی 85 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، خاڵێکی بۆ تیمەکەی بەدەستهێنا و دڵی براکەشی خۆشکرد کە لە یاریگادا ئامادەبوو.

زیاتر بزانە: پاریس سانجێرمان بەم یەکسانبوونە گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی و خاڵێک لەپێش مارسیلیای دووەمی ڕیزبەندییە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ