هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانەی زاخۆ ڕووبەڕووی نەفت دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی زاخۆ
ئاڤا سپۆرت
یانەی زاخۆ لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق، لە گەڕی 31 خولەكە سبەی دووشەممە، میوانداریی یانەی نەفت دەكات، یارییەكەش كاتژمێر(6:00) بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەكە: زاخۆ بە راهێنەرایەتی تەڵال بلوشی قەتەڕی، ئەم وەرزە بە دۆخێكی باش تێدەپەرێت، یەكێكە لە تیپە بەهێزەكانی نێو ڕكابەرەییەكەیە، گەڕی ڕابردووش دێربی كوردستانیان لە هەولێر بردەوە، ئێستا لە ڕووی دەروونی جەستەیەوە لە تیپی میوان ساز و ئامادەترن، سەرجەم یاریزانەكانیشی بۆ ئەم یارییە ئامادەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زاخۆ دوای تێپەڕبوونی 30 گەڕ لە خولەكە، خاوەنی 52 خاڵە و لە خانەی چوارەمی ڕیزبەندییەكە دێت، یانەی نەفتی میوانیشی بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە خانەی هەشتەمی ڕیزبەندی خولەكە دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.