دهۆك لە نەفتی بەسڕەی بردەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی دهۆك
ئاڤا سپۆرت
یانەی دهۆك لە گەڕی 31 خولی ئەستێرەكانی عێراق لە نەفتەی بەسڕەی میوانی بردەوە و هەنگاوێك لە ریزبەندییەكەكانی پێشەوە نزیك بوویەوە.
وێنە گەورەكە: دهۆك لەنێو خاك و هاندەرانی خۆی ڕووبەڕووی یانەی نەفتی بەسڕە بوویەوە، لە نیوەی یەكەم نەفتی بەسڕە سەرجەم هێرشەكانی دهۆكی پوچەڵ دەكردە و بە هێرشی پێچەوانەش وەڵامی دهۆكییەكانیان دەدایەوە، چەند جارێكیش لە گۆڵی خانەخوێ نزیك بوونەوە، بەڵام محەممەد ساڵحی گۆڵپارێزی دهۆك بەرپەرچی هێرشەكانی دەدایەوە.
لە لایەكی دیكە: لە نیوەی دووەمی یارییەكە، دهۆك خۆی رێكخستەوە و باشتر دەردەكەوتن، تا لە خولەكی 57 عیماد لەواتی، بە لێدانی سەر گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بۆ دهۆكییەكان تۆماركرد و هاندەران دەستیان بە ئاهەنگێڕانكرد، تیپی میوان هەوڵی راستكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا، بەڵام سەركەوتوو نەبوون.
زانیاریی زیاتر: كوڕانی دهۆك بە سوود وەرگرتن لە خراپی هێلی دواوەی بەرگریكارانی نەفتی بەسڕە، گۆڵی دووەم و دڵنیایان لە رێگەی ئاكۆ عوزێرەوە تۆمار كرد، هەڵۆكانی چیا یارییەكەیان بە ئەنجامی (2-0) بردەوە و كۆی خاڵەكانیان گەیاندە 48 خاڵ لە خانەی شەشەمی ریزبەندیەكە دێن.
شەیری بکە لە:

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.