هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ناوبژیوانانی كوردستان گیرفانیان بەتاڵە
شەیری بکە لە:

ناوبژیوانانی كوردستان
ناوبژیوانانی كوردستان، زوڵملێكراوترین توێژی نێو وەزرشی كوردستانن، ئەگەر ناوبژیوانان نەبن ئەوا گومانی تێدانییە، خولەكان و یارییەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بەڕێوەناچن، بەڵكو دەوەستان و كۆتایی بەو بەشەی وەرزشەی كوردستانیش دەهات.
ناوبژیوانانی كوردستان بە گیرفانی بەتاڵەوە و بە قەرز وقۆڵە هەفتانە ڕوویان لە یاریگەكانی كوردستان دەكرد، تەنانەت لە كۆتایی هەشت مانگی ڕابردوو هیچ بڕە پاریەكی پاداشتی بەڕێوەبردنی یارییەكانیان وەرنەگرتووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان وەڵامی هیچ داوایەكیان نەداوەتەوە.
ئێستا ناوبژیوان ناتوانن بژێوی ژیانی رۆژانەی خۆیان و مناڵەكانیان بە ئاسانی پەیدا بكەن، ئەوەشی دەكەوێتە دەستیان دەبێت بەشێكی زۆری بدەنەوە بەو قەرزانەی كە پێشووتر بۆ گەشتكردنی شوێنی یارییەكان بیدەنەوە.
گرفتە سەرەكییەكە ئەوەیە تا ئێستا، فیدراسیۆن بە خێرایی و گەرم و گووڕیەوە هەوڵی چارەسەركردنی ئەم گرفتەی نەداوە، نەیتوانیوە ئەو پارەیەی ساڵانە حكومەت بۆ بەڕێوەبردنی چالاكییە وەرزشییەكان خەرجی دەكات، نووسراوی فەرمی بۆ بكات و داوای لێ بكات ئەو پارەیە وەربگرێت، تا پاداشتی ناوبژیوانانی كوردستان بدات.
نزیكەی 3 مانگی دیكە جارێكیتر خولەكانی كوردستان بەڕێوەدەچنەوە، بەڵام دیارنییە، كەی؟ ئەو پاداشتە و پارەیەی ناوبژیوانان خەرج دەكرێت، چونكە هەندێكجار بەهۆی خراپی دۆخی دارایی ناوبژیوانانیش لە بەڕێوەبردنی یارییەكان وەك پێویست دەرناكەون، كێشە و گرفتی زۆر درووست دەبێت و شەڕ و ئاژاوە لە یاریگەكان سەرهەڵدەدات و ناوبژیوانانیش بەر شەپۆڵی ئاژاوەكان دەكەون، ئازار دەدرێن.
چارەسەرەكە ئەوەیە بەر لەوەی وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان دەستپێبكاتەوە پارەی ناوبژیوانانی كوردستان دابین بكرێت و ئەم گرفتە گەورەیە بنبڕبكرێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.