دهۆك لەگەڵ زەورا یەكسان بوو
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزان ئاكۆ عوزێر
ئاڤا سپۆرت
یانەی دهۆك لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی ئەسترەكانی عێراق یانەی لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی زەورای بەغدای كرد، یارییەكەش بە یەكسانبوون كۆتاییهات.
وێنە گەورەكە: دهۆك لە نیوەی یەكەمی یارییەكە ئاستێكی باشیان پێشكەشكرد، بەڵام لە هەڵەیەكی بەرگریكارانی بە پێچەوانەی ئاستی دهۆكییەكان زەورا گۆڵی یەكەمی لە خولەكی 41 یارییەكە تۆماركرد، هاندەرانی زەورا لە نێو ئاپۆڕای جەماوەری یاریگەی دهۆك ئاهەنگیان دەگێڕا.
لە لایەكی دیكەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەكە دهۆكییەكان هەوڵی راستكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا، پشتیان بە تۆپی جێگیر دەبەست، تا لە خولەكی 62 یارییەكە لە تۆپێكی جێگیردا و بە هەڵەی بەرگریكارانی زەورا، دهۆك بووە خاونی گۆڵی یەكەم وبەرامبەر.
زانیاریی زیاتر: یاریی بەم ئەنجامە كۆتاییهات، یانەی دهۆك كۆی خاڵەكانی گەیاندە 45 خاڵە و لە خانەی شەشەمی ریزبەندییەكە دێت، یانەی زەوراش بە 57 خاڵ لە خانەی سێیەمی ریزبەندییەكە دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.