هەڵبژاردەکان بۆتۆ
زاخۆ لە هەولێری بردەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی زاخۆ هەولێر
ئاڤا سپۆرت
یانەی زاخۆ لە گەڕی 30 یاریەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق، لە یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆ میوانداریی یانەی هەولێری كرد، یارییەكەشی لێ بردەوە.
وێنە گەورەكە: لە نیوەی یەكەمی یارییەكە ئاستی هەردوو تیپ لەیەكەوە نزیكبوو، بەڵام یانەی هەولێر بەراهێنەرایەتی سەمیر بابۆ باشتر لە كۆنتڕۆڵكردنی تۆپ دەردەكەوتن، بەڵام زاخۆ گۆڵێكی لە رێگەی ئەحمەد ئیبراهیمەوە تۆماركرد، دواتر ناوبژیوان بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتیكردەوە.
لە لایەكی دیكەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەكە تەڵال بەلوشی راهێنەر گۆڕانكاری لە پلان و تاكتیكی یارییەكی كرد، تا لە خولەكی 70 ئەمجەد عەتوان لە چاودێریكردنی تۆپێكی هەڵگەڕاوەی بەرگریكارانی هەولێر گۆڵی یەكەمی بۆ زاخۆییەكان تۆماركرد، بەڵام وەڵامی هەولێرییەكان خێرابوو تەنها 2 خولەك دوای ئەم گۆڵە شێركۆ كەریم یاریی بە بەرگریكارنی زاخۆ كرد و گۆڵی بەرامبەری تۆماركردەوە.
زانیاریی زیاتر: زاخۆییەكان هەوڵی گۆڵكردنیان لە یاریزانانی هەولێر زیاتربوو، تا لە خولەكی 78 ئەمجەد عەتوان لە رێگەی لێدان سزاوە گۆڵی دووەم و بردنەوەی بەرسەر هەولێرییەكاندا تۆماركرد و دوای 3 یەكسانبوون لە خولی ئەستێرەكانی عێراق بردنەوەیان بەدەستهێنا.
باكگراوند: یانەی زاخۆ دوای ئەم بردنەویە كۆی خاڵەكانی گەیاندە 52 خاڵ و لە خانەی چوارەمی ریزبەندییەكە دێت، یانەی هەولێریش بە 28 خاڵ لە خانەی پازدەیەم دێت و 2 یاریی دواخراویشی ماوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.