هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نه‌ورۆز به حدود دۆڕا
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی یارییه‌كه‌ی نه‌ورۆز حدود
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی نه‌ورۆز، له چوارچێوی یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، له گه‌ڕی 29 یارییه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به یانه‌ی حدود دۆڕا.
چیرۆكه سه‌ركییه‌كه: یانه‌ی نه‌ورۆز له‌سه‌رتایی یارییه‌كه‌دا به‌شێویه‌كی باش ده‌ركه‌وتن، تا له خوله‌كی سێی زیادكراوی نیوه‌ی یه‌كه‌مدا گۆڵی پێشكه‌وتنیان له رێگه‌ی ئیبراهیم تۆمیوا تۆماركرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه: له نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ی حدود هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌یان ده‌دا، به هێرشی مه‌ترسیدار خۆیان له گۆڵی نه‌ورۆز نزیك ده‌كرده‌وه، تا له خوله‌كی 69 یارییه‌كه ئیبراهیم غازی یاریزانی كوردی یانه‌ی حدود گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی تۆماركرده‌وه، به‌ڵام ئاهه‌نگی نه‌گێڕا، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆیانه‌ی نه‌ورۆز، كه پێشووتر له ریزه‌كانی ئه‌م یانه‌یه یاریی كردووه.
ئه‌وه‌ی پێوسته بیزانیت: چه‌ند خوله‌كه‌كێك دوای ئه‌م گۆڵه ئیبراهیم غازی گه‌ڕایه‌وه گۆڵێكی دیكه‌ی تۆماركرد، به‌ڵام ناوبژیوان به پشتبه‌ستن به ڤاری نێو یاریگه گۆڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
گۆشه‌یه‌كی دیكه‌ی دیمه‌نه‌كه: دوای ئه‌مه نزار مه‌حروسی راهێنه‌ر ترسی لێ نیشتوو گۆڕانكاریی له پلانه‌كانی كرد، راسته‌وخۆ محه‌مه‌د سامی هێنایه نێو یاریگه، به‌ڵام نه‌یتوانی ده‌ستپێشخه‌ری گۆڵی دووه‌م بكات و یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلابكاته‌وه.
زانیاریی زیاتر: له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی حدود به هێرشی پێچه‌وانه به‌رگریكارانی نه‌ورۆزیان هه‌راسان كردبوو، تا له خوله‌كی 89 یارییه‌كه حوسێن جه‌بار له باكگراوند: لێدانێكی به‌هێز گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی حدود تۆمار كرد، یانه‌ی نه‌ورۆزیان له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر نزار مه‌حروس دووچاری دووه‌م دۆڕان كرد، نه‌ورۆز به‌م دۆڕانه‌ی كۆی خاڵه‌كانی به 44 خاڵ مایه‌وه و له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.