هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هه‌ولێر و زاخۆ ڕووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی زاخۆ له‌گه‌ڕی 30 یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، چوارشه‌ممه میوانداریی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، یارییه‌كه له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ كاتژمێر(8:15)، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وێنه گه‌وره‌كه: زاخۆ به راهێنه‌رایه‌تی ته‌ڵال بلوشی قه‌ته‌ڕی، ئه‌م وه‌رزه به‌دۆخێكی باش تێده‌په‌ڕێت، گه‌ڕی رابردووش له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌وڕا به‌گۆڵێك یه‌كسان بووه، ئاست و ئه‌نجامه‌كانیشی له ساڵانی ڕابردوو باشتره، چاویان له به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقه.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، ته‌ڵالی راهێنه‌ر زیاتر پشت به به‌رگری به‌هێز ده‌به‌ستێت، دواتر له رێگه‌ی تۆپی جێگیر و هێرشی پێچه‌وانه هه‌وڵی گۆڵكردن ده‌دات، له‌سه‌رتایی خوله‌كه‌وه تا ئێستا ته‌نها 11 گۆڵیان لێ تۆماركراوه.
زانیاریی زیاتر: یانه‌ی زاخۆ دوای 29 گه‌ڕ خاوه‌نی 49 خاڵن و له خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن، له قۆناغی چوونیشدا له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به ئه‌نجامی (2-1) له هه‌ولێریان برده‌وه، یاریی داهاتووشی له یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فت ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه: یانه‌ی هه‌ولێر، ئه‌م وه‌رزه به خراپترین دۆخی تێده‌په‌ڕێت، تا ئێسته 5 راهێنه‌ریان گۆڕیوه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش به فه‌رمی راهێنه‌ر سه‌میر بابۆیان ده‌ستنیشانكردووه، به‌ڵام ئه‌م یارییه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ئاسان نابێت، چونكه زاخۆ له‌نێو خاك و هانده‌رانی به به‌هێزی ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌نجامی باشیان له‌م یاریگه‌یه هه‌یه.
باكگراوند: هه‌ولێر له كۆی 27 یاریی كه ئه‌نجامی داوه خاوه‌نی 28 خاڵه و له خانه‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، دوو یاریی دواخراوی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ته‌ڵه‌به و كه‌رخ ماوه، یاریی داهاتووشی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی به‌غداد ده‌بێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.