هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانه‌ی هه‌ولێر به دۆخێكی مین ڕێژكراودا تێده‌په‌رێێت
شەیری بکە لە:

یاریزانانی یانەی هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر، كه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆری هانده‌ره نه‌ك ته‌نها له هه‌ولێر، به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان، ده‌زانین كه پێگه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنانه‌ی پێشووتر له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان به‌ده‌ستیهێناوه، به‌ڵام له دوایین هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی كه له پایزی 2022 ئه‌نجامدرا، ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه دیاریكرا، گه‌وره‌بوون و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كان ده‌ستیپێكرد.
له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م ده‌سته‌یه قه‌یران و كێشه‌كانیش ڕوویان له زیادبوون كرد، به‌ڵام له‌هه‌موو كێشه‌كان زیاتر لایه‌نه داراییه‌كه‌ی بوو، كه به ئاسانی بۆیان چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرا، هه‌ندێجاریش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك په‌نایان بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز ده‌برد، ئه‌مه‌ش واتا به درووستكردنی قه‌یرانێكی گه‌وره‌تر قه‌یرانێكی دیكه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌كرد.
ئێستا دۆخه‌كه گه‌یشته قۆناغێك، به مه‌ترسیدارترین سه‌رده‌می یانه‌كه داده‌نرێت، چونكه نزیكه‌ی 10 ڕاهێنه‌ر و یاریزان سكاڵایان له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر تۆماركردووه، جا مه‌ترسییه راسته‌قینه‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌گه‌ر ته‌نها 3 له‌م سكاڵایانه له دادگای كاسی تایبه‌ت به وه‌رزش له دژ یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كلابێته‌وه، ئه‌وا هه‌ولێر تا 3 وه‌رزیتر ناتوانێت یاریزان بگوازێته‌وه ریزه‌كانی و تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره ده‌بێت.
كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌م سكاڵایانه به‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێری گرتووه، كه ئه‌گه‌ر له ڕێپێدان واتا(تراخیس)ـی داهاتوودا، كه به‌ر له‌وه‌رزه‌كان بۆ یانه‌كان ده‌كرێت، هه‌ولێر دینارێكی یاریزانێك یا راهێنه‌رێك قه‌رزاربێت، مافی به‌شداریكردنی له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق نامێنێت و بۆ ڕیزی نایاب داده‌به‌زێت، كه دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕیزی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئاسان نابێت.
پێویسته كاری له پێشینه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی كاتی یانه‌كه ئه‌وه‌بێت، به‌خێرایی كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌رزانه بكه‌ن و دۆسییه‌كان یه‌كلابكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بن و وه‌ك بۆمبێكی ته‌وتقیتكراو ده‌ته‌قێته‌وه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.