هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نه‌ورۆز ڕووبه‌ڕووی حدود ده‌بێته‌وه
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی یاریزانانی هه‌ولێر
ئاڤا سپۆرت
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، له گه‌ڕی 30 خوله‌كه نه‌ورۆز ده‌بێته میوانی یانه‌ی حدود، یارییه‌كه له شاری به‌غداد ده‌بێت و كاتژمێر(4:00) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وێنه گه‌وره‌كه: نه‌ورۆز به راهێنه‌رایه‌تی نزار مه‌حروس چه‌ند رۆژێكه ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌م یارییه ده‌كات، دۆخی نه‌ورۆز له حدود باشتره، گه‌ڕی ڕابردوو نه‌ورۆز له یاریگه‌ی خۆی ریمۆنتادای به‌سه‌ر نه‌فتی وه‌سه‌تدا كرد، كاتێك یارییه‌كی به ئه‌نجامی (4-3) برده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه: یانه‌ی حدود، ئه‌م وه‌رزه به باشترین سه‌رده‌می خۆیاندا تێده‌په‌ڕن و ئه‌نجامی به‌رچاویان هه‌یه، یاریزان ئیبراهیم غازی گۆڵكار و خاڵی به‌هێزی ئه‌و یانه‌یه و تا ئێستا 12 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركردووه.
زانیاریی زیاتر: گه‌ڕی رابردوو حدود له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بووه، ئه‌وان له هێرشی پێچه‌وانه و تۆپی جێگیردا مه‌ترسیدارن، 39 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن، نه‌ورۆز به كۆكردنه‌وه‌ی 44 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.