هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دێنڤەر نەگتس هەنگاوێک لە یاریی کۆتاییەوە دوورە
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان تیمبەروۆڵڤز و دێنڤەر نەگتس
ئاڤا سپۆرت
یانەی دێنڤەر نەگتس یاریی پێنجەمی بە بردنەوە کۆتاییهات و توانی بە بردنەوە لە مینیسۆتا تیمبەروۆڵڤز، هەنگاوێک لە یاریی کۆتایی نزیک ببێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ئێن بی ئەی و لە یاریی پێنجەمی قۆناغی پێشکۆتایی، یانەی دێنڤەر نەگتس توانی بە سەرکردایەتی نیکۆلا یۆکیچ، هەنگاوێک لە یاریی کۆتایی نزیکبێتەوە و بە ئەنجامی 112-97 لە یانەی مینیسۆتا تیمبەروۆڵڤز بباتەوە.
زانیاریی زیاتر: دێنڤەری پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو، لە سەرەتای یارییەکەوە جڵەوی گرتە دەست و توانی چارەکەکانی یەکەم و دووەمی یارییەکە بە ئەنجامەکانی 28-26 و 22-18 یەکلابکاتەوە، دێنڤەر نەگتس توانی چارەکی سێیەمیش بە ئەنجامی 38-30 یەکلابکاتەوە و دواتریش چارەکی چوارەمی بە ئەنجامی 24-23 بردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو یانە لە کۆی شەش یاریدا پێنج یارییان ئەنجامداوە و دێنڤەر نەگتس بە سێ بردنەوە پێشەنگی یارییەکانی گرتووە، ئێستا نەگتس تەنیا پێوسیتی بە یەک بردنەوەی دیکەیە، بۆ ئەوەی بگات بە یاریی کۆتایی جەمسەری ڕۆژئاوا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.