هەڵبژاردەکان بۆتۆ
لیڤەرپووڵ و ئاستۆن ڤێلا ڕووبەڕوو دەبنەوە
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە یاریی پێشووی نێوان لیڤەرپووڵ و ئاستۆن ڤێلا
ئاڤا سپۆرت
یانەی لیڤەرپووڵ، لە میانی یارییەکانی گەڕی 37ی پرێمەرلیگ، دەچێتە شاری بێرمینگهام و لە نێو یاریگای ڤێلا پارک ڕووبەڕووی یانەی ئاستۆن ڤێلا دەبێتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: یانەی لیڤەرپووڵ بە فەرمی نازناوی پرێمەرلیگی لەدەستداوە و هاوکات بە فەرمی پلەی سێیەمی جێگیرکردووە، یانەی ئاستۆن ڤێلاش لە کێبڕکێی گەیشتنە بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو و بردنەوەی لەم یارییەدا بە شێوەیەکی فەرمی یانەکە دەگەیەنێت بە چامپیۆنزلیگ.
لە لایەکی دیکەوە: ئەرکی ڤێلای میواندار سەخت دەبێت، چونکە ڕووبەڕووی یانەیەکی بەهێزی وەک لیڤەرپووڵ دەبێتەوە، دوایین جاریش ئەستۆن ڤێلا توانیبێتی لە لیڤەرپووڵ بباتەوە، ساڵی 2020 بوو کە ئەوکات بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە.
باکگراوند: ڤێلا پێشتر لە ساڵی 1982 نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، بەڵام یانەکە لە ساڵی 1983وە بەشداری لەو پاڵەوانێتییەدا نەکردووە و ئەمساڵ چانسی ئەوەی هەیە کە دوای 41 ساڵ بگەڕێتەوە بۆ بەهێزترین خول لە ئەوروپا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.