بۆستۆن سێڵتیکس بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا

بۆستۆن سێڵتیکس بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان بۆستۆن سێڵتیکس و کلیڤلاند کاڤەلێرز

ئاڤا سپۆرت

 

یانەی بۆستۆن سێڵتیکس توانی یاریی سێیەم بە ئەنجامی 106-93 لە یانەی کلیڤلاند کاڤەلێرز بباتەوە و بەوەش ئێستا لە کۆی سێ یارییدا بۆستۆن خاوەنی دوو بردنەوەیە. 

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: سێڵتیکسی میوان لە سەرەتاوە جڵەوی یارییەکەی لە کلیڤلاندی میواندار سەند و توانی سێ چارەکی سەرەتای یارییەکە بە ئەنجامەکانی 28-30 و 27-20 و 27-21 یەکلابکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی کلیڤلاند توانی چارەکی چوارەم بە ئەنجامی 24-22 یەکلابکاتەوە، بەڵام بەس نەبوو بۆ ئەوەی یارییەکە بباتەوە. 

 

لە لایەکی دیکەوە: جەیسن تەیتەم، ئەستێرەی یانەی بۆستۆن سێڵتیکس، کە لەم وەرزەدا ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە بەدەستبێنێت و 33 خاڵ و شەش ئەسیست و 13 ڕێباوندی تۆمارکرد.

 

زانیاریی زیاتر: سێڵتیکس لە ئێستادا پێویستە بە تەنیا یەک بردنەوەی دیکەیە بۆ ئەوەی بگات بە یاریی کۆتایی جەمسەری ڕۆژهەڵات و دواتریش بە یاریی کۆتایی ئێن بی ئەی. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید