هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مانچستەر سیتی سێ خاڵی گرنگی دەستەبەرکرد
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان مان سیتی و فولهام
ئاڤا سپۆرت
یانەی مانچستەر سیتی توانی لە یانەی فولهام بباتەوە و سێ خاڵی گرنگی دەستکەوت، بەوەش سیتیزینس هاتەوە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ.
وێنە گەورەکە: مان سیتی توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی، بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە یانەی فولهامی شاری لەندەن بباتەوە، لەو یارییەشدا گڤاردیۆل توانی دوو گۆڵ تۆماربکات، هاوکات فیل فۆدن و جولیان ئەلڤارێز توانییان گۆڵیک تۆمار بکەن.
بۆچی گرنگە: بەو بردنەوەیە مان سیتی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 85 خاڵ و هاتەوە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ، ئێستا یانەکە تەنیا دوو یاریی ماوە و بە بردنەوەی ئەو دوو یارییەش دەبێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.
زانیاریی زیاتر: مان سیتی توانیویەتی دوایین سێ وەرزی پرێمەرلیگ ببێت بە پاڵەوان و ئەمساڵ نزیکە لەوەی مێژوو بنووسێتەوە و ببێت بە یەکەم یانە چوار وەرزی لەسەریەک ببێت بە پاڵەوان.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.