هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بەرشەلۆنە ئەو یانەیەی نهێنی نییە!
شەیری بکە لە:

کارگێڕی یانەی بەرشلۆنە
لە یانەی بەرشەلۆنە هیچ شتێکی نهێنی بوونی نییە، لە گرێبەستی مێسی یەوە ئاشکرا دەبێت تاجۆری ئەو پیتزایەی دێت بۆ یانەکە.
جیاواز لە هەموو یانەکانی یانەی بەرشەلۆنە تایبەتمەندیەکی خراپی هەیە کە لە هیچ شوێنێکی دیکە بەدی ناکرێت، لە یانەی بەرشەلۆنە هەموو نهێنیەکانی یانەکە لە میدیا هەیە، بۆ وایە و کێ هۆکارە ئەوە جێی گفتوگۆیە.
هەموومان لەبیرمانە لە سەرەتای ساڵی 2021 وردەکاری گرێبەستی مێسی ئاشکرابوو، لەو کاتەدا کومانی راهێنەر وتی دەگەڕێین بزانین کێ ئەو زانیاریانەی بڵاوکردۆتەوەو لە یانەکە دەریدەکەین! باشە من لە ئێوە دەپرسم وردەکاری گرێبەستی رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید چۆن بوو؟ یان وردەکاری گرێبەستی هالاند لە مان سیتی؟ هاری کەین لە بایەر میونشن دیارە؟ دەوترێی موچەیان چەندە بەڵام کەس وردەکاری گرێبەستەکان نازانێت!
جگە لە میسی لە رابردودا جۆردی ئەلبا و دی یۆنگ و بۆسکێتس و پیکی بە گرێبەستەکانیان ئاشکرا کرابوو، رەخنەشیان لەو دزەکردن گرتوە، ساڵی 2022 دی یۆنگ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دێ تێلگرافی هۆڵەندی دەڵێت ''نهێنی گرێبەستەکەم لە میدیا بڵاوبویەوە، من لە لای خۆمەوە بڵاوم نەکردەوە کەواتە لەلایەن یانەکەمەوە ئاشرا کراوە، دیارە ئەوکەسانەی دەیانەوێت لە یانەکە دەرمکەن نهێنیەکانم ئاشکرا دەکەن''.
جۆسێپ پارتۆمیۆی سەرۆکی پێشوی بەرشەلۆنە، تۆمەتبار کرا بەوەی پارەی بەخشیبوە کۆمپانیایەک تا کەمپەین لە سۆشیاڵ میدیا رێکبخەن دژی هەندێک لە یاریزانەکان، هەروەها بارتۆمیۆ زانیاری زۆری پێ بەخشیبوون.
لە دوای رۆیشتنی کارگێڕی پێشوو هیوایەک هەبوو کە بەرشەلۆنە لەو کێشە ناوخۆییانە رزگاری بێت، بەڵام ئێستاشی لەگەڵ بێت، نهێنی ناو یانەکە دەچێتە دەرەوە، گفتوگۆ بۆ کڕین و فرۆشتنی یاریزانان ئاشکرایە، هەر بازارێکی گواستنەوە دەبێت جێرارد رۆمێرۆ لایڤ لە تویچ دەکاتەوەو راستەوخۆ زانیاری ناو کۆبونەوەکانی پێ دەگات، تەنانەت باسی جۆری ئەو پیتزایانە دەکات کە بۆ ناو یانەکە داواکراوە! لە کوێ ئەمە هەیە؟
هەردوو رۆژنامەی سپۆرت و مۆندۆ لە لایەکی دیکەوە زیان و فشارن بۆ سەر یانەکە، لە لایەکەوە زانیاری و نهێنی ناو یانەکەیان بە ئاسانی دەستدەکەوێت، لە لایەکی تریشەوە هیوای زۆر لای هاندەرانی درووست دەکەن و وەهمیان پێ دەفرۆشنەوە، واتە ئەم دوو میدیایە بە ئاسانی ئاراستە دەکرێن و ئەوەش زیانە بۆ یانەکە.
دواین ڤێرژن لە هاتنە دەرەوەی زانیاریەکانی ناو بەرشەلۆنە کێشەی ڤیتۆر رۆکی یە، میدیاکانی نزیک لە بەرشەلۆنە ئاشکرایان کرد کە یاریزانەکە بێزار و بێتاقەتە لەوەی یاری ناکات و بە بارێکی دەرونی زیر ناخۆشدا دەروات، تەنانەت نوسیبویان کە “چاڤی قسەی لەگەڵ ناکات!” کێ ئەم زانیاریەی بردە دەرەوە کە چاڤی قسە لەگەڵ ڤیتۆر روکی ناکات، یان دەوترێی کە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە خواستن دەستبەرداری ئەم هێرشبەرە 19 ساڵە بێت، ئەمەش وایکرد کە بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە بێتە دەنگ و بلێت “رازی نابین بە خواست رۆکی بروات و دەبێت تەنها بە فرۆشتن بێت”، هەروەها هێرشی کردە سەر چاڤی و بەوە تانباری کردوە کە یاری بە یاریزانە لاوە ئیسپانیەکان دەکات و یاری بە بەرازیلیەکە ناکات.
چونە دەرەوەی زانیاری بۆ میدیا لاوازی ئیدارە پیشان دەدات و بارۆدۆخی خراپ و کێشە بۆ یانەکە دروستدەکات، بەردەوامی ئەم دیاردەیە وادەکات یاریزانەکان لە داهاتوو دووجار بیربکەنەوە لەوەی بکەونە ناو ئەو باردۆخانەوە، بە گشتی ئەوە یانەکە بەرەو بچوکبونەوە دەبات، کەی و چۆن کۆتایی دێت؟! زۆر ئەستەمە بزانین.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.